هەولێر سەركەوتنێكی تازەی تۆمار كرد
دوای ئەوەی زیاتر لە مانگێك خولەكە بە هۆی یارییەكانی هەڵبژاردەی ژێر تهمهن 22 ساڵاني عێراقەوە دواكەوتبوو، ئەمڕۆ یانەی هەولێر لە نێو یاریگەی خۆیدا میوانداریی یانەی تەڵەبەی كرد و یارییەكەی بە دوو گۆڵی یاریزانان ’لوئەی سەڵاح و هەردی سیامەند’ بردەوە، كە لە نیوەی دووەمدا تۆماریان كرد.
لەو یارییەدا یاریزانان كەڕاڕ جاسم لە یانەی تەڵەبە و بورهان سەهیۆنی لە یانەی هەولێر بە كارتی سوور كرانە دەرەوە.
باسنیوز
