لە خولی نایابی عێراقی شەممە هەولێرو تەلەبە لە لوتكەی یارییەكانی عێراق لە پایتەخت بەیەكدەگەن، زاخۆش میوانداری كەرخ دەكات

لە خولی نایابی عێراقی  شەممە هەولێرو تەلەبە لە لوتكەی یارییەكانی عێراق لە پایتەخت بەیەكدەگەن، زاخۆش میوانداری كەرخ دەكات
كارزان كانەبی
دوای وەستانی یارییەكانی خولی عێراقی بۆ ماوەیەك بەهۆی بەشداری كردنی هەڵبژاردەی عێراق لە جامی ئاسیای خوار تەمەن 22ساڵ، بەڵام بڕیارە رۆژی شەممەی داهاتوو جارێكی تر یارییەكانی خولەكە دەست پێبكاتەوە، لە بەهێزترین یاری خولی عێراقیش هەردوو یانەی هەولێرو تەلەبە لە بەهێزترین یارییەكانی هەفتەی نۆیەمی خولەكە لە سەر یاریگای نێودەوڵەتی شەهید فرەنسۆ هەریری بەیەك بگەن، بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی یانەی هەولێر لەسەر دەستی ڕاهێنەری بەتوانایی یانەكەیان ئەیوب ئۆدیشۆ چەندین یار دۆستانە و مەشقی چڕیان ئەنجامداوە لەسەر یاریگای خۆیان، بۆیە یانەی هەولێر بە پشت بە ستن بە یاریگاو هاندەران دەیانەوێ‌ ناونیشانی یارییەكە بەسەركەوتنی خۆیان بێت، یانەی تەلەبەش كە ئەمساڵ ئاستی بەرزە چاوی لە سەركەوتنێكی گرنگە و ڕاگرتنی ئەنجامە باشەكانی هەولێرە لەم وەرزە لە بارەی ئەم یارییەش بێجان ئیبراهیم ئەندامی دەستەی كارگێڕی یانەی هەولێر گوتی: ئامادەكارییەكانمان زۆر باشە و ئەم یارییەش بە لوتكەی یارییەكانی خولەكە هەژماردەكرێت، ئێمە دەمانەوێ‌ سوود لە یاریگاو هاندەران وەربگرین، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەمساڵ ئاستیان بەرزە ئێمەش تەواوی یاریزانەكانمان بۆ ئەم یارییە ئامادەن و پەنا بەخوا بەلێنی سەركەوتن بە هاندەران دەدەین، گوتیشی داوا لە هاندەران دەكەم رۆژی شەممە لە یاریگا ئامادە بن بۆ هاندانی یانەكەیان ، لەلایەكی دیكەوەش لە سەر یاریگای بارزان لەشاری زاخۆ یانەی زاخۆ میوانداری یانەی كەرخی شاری بەغداد دەكات، بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی یانەی زاخۆ لە ئامادەاكری باشدان و لەسەر دەستی ڕاهێنەری یانەكەیان محەمەد قەویزی سوری ئامادەكاری تەواویان كردوە چەند یاریزانێكی بەتوانیان هێناوەتە ریزی یانەكە و چاویان لە بەدەست هێنانی سەركەوتن و سێ‌ خاڵی یارییەكەیە، یانەی بەغداش لەسەر یاریگای میوانداری یانەی مەسافی دەكات، یانەی زەوراش لە یارییەكی بەهێزدا میوانداری یانەی نەفتی جنوب دەكات، هەر لە شاری بەغداد هەردوو یانەی نەفت و نەفتی میسان رووبەرووی یەكتری دەبنەوە، گشت یارییەكان لەكاتژمێر3ی دوای عەسر بەرێوەدەچێت.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Top