كچانی زێرەڤانی بوونە پاڵەوانی فوتساڵی كوردستان

كچانی زێرەڤانی بوونە پاڵەوانی فوتساڵی كوردستان
لە دوای ئەنجامدانی چەندین یاری لە یارییەكانی خولی نایابی فوتساڵی یانە پلە نایابەكانی كوردستان، تیپی فوتساڵی كچانی زێرەڤانیی شاری دهۆك ئەم ساڵ توانیان ئاستێكی بەرز لە خولەكە پێشكەش بكەن و یاری لە دوای یاری ئاستی باشتریان پێشكەش دەكرد، هەر بۆیەش بەر لە تەواو بوونی خولەكە بەیەك هەفتە نازناوی خولەكەیان بۆ خۆیان یەك لایی كردەوە، بۆ دووەم جار لەسەر یەك نازناوی خولەكەیان لە شاری دهۆك جێهێشتەوە، لەبارەی بە دەست هێنانی ئەم ئەنجامە باشە، عەبدولخالق حەسەن سەرۆكی یانەی وەرزشیی زێرەڤانی بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی» ئێمە بە تیپێكی بەهێز وخۆئامادەكارییەكی باشەوە خۆمان بۆ خولەكە ئامادە كردبوو، ئەمساڵیش خۆشبەختانە توانیمان ئاستێكی بەرز لەسەرجەم یارییەكانی خولەكە بەدەست بهێنین و نازناوی پاڵەوانێتییەكەش هەر لە شاری دهۆك بهێڵینەوە، ئەمساڵیش ئێمە پارەیەكی باشمان لە تیپەكە خەرجكردو ئەوانیش توانیان نازناوەكە لەشارەكەی خۆیان بهێڵنەوە.
Top