پيکێ و شاکيرا لە ليستی کاريگەرترين هاوسەرگيریی دان

پيکێ و شاکيرا لە ليستی کاريگەرترين هاوسەرگيریی دان
پيکێ ـی ياريزانی بەرشلۆنەو هاوسەری گۆرانيبێژی کۆڵۆمبی شاکيرا ناویان لە ليستی ئەو هاوسەرگيرييانەدايە کە کاريگەرييان لەسەر خەڵکی هەبووە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی رۆژنامەی (فۆربس)ی ئەمريکی بۆ ئەو هاوسەرگيرييانەی کاريگەرييان لەسەر خەڵکی هەيبووە ، هەريەک لە پيکێ و شاکيرا ناويان لە ليستەکەدا هاتووە، بەپێی راپۆرتی ڕۆژنامەکە بە پلەی يەکەم بێڵ کڵينتۆن و هێلاری کڵينتۆن زۆرترين کاريگەری لەسەر خەڵکی هەبووە ، دوای ئەوانيش بێڵ گيتس و مێليندا گيتس بەپلەی دووەم دێن ، دواتريش ئۆباما و خێزانەکەی لە پلەی سێيەمن.

هەروەها پيکێ و شاکيرا لە پلەی هەشتمەی ليستەکەدا دێن پاش ئەوەی لەبەهاری ٢٠١٠ پەيوەندی لە نێوانيان دروست بوو ، بەڵام بەفەرمیی و لەمانگی سێی ساڵی ٢٠١١ لە پۆستێکيدا لە تويتەر شاکيرا وێنەيەکی خۆی و پيکێی بڵاوکردەوەو ڕايگەياند بونەتە هاوسەری يەکتری ، هەروەها لە ساڵی ٢٠١٢ مناڵێکيان بوو و ناويان نا ميلان.














خەندان
Top