کابای بووە پاريسیی
يانە فەڕەنسييەکە بەفەرمیی و لەسەر پێگەی تايبەتی خۆيان بڵاويانکردەوە توانيان خزمەتەکانی کابای لاو بەدەست بهێنن و بيگوازنەوە بۆ پاريس تاکۆتایی وەرزی ٢٠١٧ بەڵام ئاماژەی بە بڕی گرێبەستەکە نەداوە.
ناوبراو لەوەرزی ٢٠١١ بەبڕی پێنج مليۆن يۆرۆ لە يانەی ليلی فەڕەنسييەوە پەيوەندی کرد بە نيوکاسڵ يونايتدی ئينگليزييەوە ، لەم وەرزەی خولی نايابی ئينگلتەرا لە ١٧ ياریی بەشداری کردووەو خاوەنی حەوت گۆڵە، بەڵام وەرزی ڕابردوو بەهۆی پێکانەوە تەنيا لە ٢٥ ياریی بەشداری کردوو توانی شەش گۆڵ تۆماربکات.
خەندان
