ئينێستا و پويۆل گەڕانەوە پێکهاتەکەی مارتينۆ

ئينێستا و پويۆل گەڕانەوە پێکهاتەکەی مارتينۆ
وابڕيارە چوارشەممە ڕێکەوتی ٣٠ / ١ / ٢٠١٤ لەکاتژمێر ١٢:٠٠ بەکاتی هەرێمی کوردستان هەردوو يانەی بەرشلۆنە و لێڤانتی ڕووبەڕووی يەکتر ببنەوە لەنێو ياريگای کامپ نۆ لەميانی يارييەکی قۆناغی هەشتی جامی شای ئيسپانيا ، ئەنجامی ياریی چوونی نێوانيان بەسەرکەوتنی بەرشلۆنە بەکۆتا هاتبوو بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک.

تاتا مارتينۆی ئەرجەنتينی و ڕاهێنەری يانەکە ١٩ ياريزانی بانگهێشت کرد بۆ يارييەکەيان بەرامبەر لێڤانتی، هەردوو ياريزان پويۆل و ئينێستا گەڕانەوە ناو پێکهاتەکە پاش ئەوەی بەهۆی پێکانێکی سووکەوە دوورکەوتبوونەوە، ئەمەش ليستی ناوەکانە.

(پينتۆ ، ڤاڵدێس ، مۆنتۆيا ، پيکێ ، فابرێگاس ، پويۆل ، پێدرۆ ، ئينێستا ، ئەلێکسيس ، مێسی ، ماسکێرانۆ ، بارترا ، سۆنگ ، ئالبا ، ئەفێلای ، تێيۆ ، سێرجی ، ئادريانۆ).


























خەندان
Top