پيرلۆ بووە باشترينی سێريا ئەی

پيرلۆ بووە باشترينی سێريا ئەی
ئاندريا پيرلۆی ئيتاڵی و ياريزانی يانەی يوڤانتۆسی هەمان وڵات لەلايەن يەکێتی تۆپی پێی ئيتاڵياوە بەباشترين ياريزانی خولی پلە يەکی ئيتاڵيا بۆ وەرزی ٢٠١٢-٢٠١٣ هەڵبژێردرا.

لە شەوە ئاهەنگێکدا شەوی ڕابردوو ڕێکەوتی ٢٧ / ١ / ٢٠١٤ ، ئاندريا پيرلۆی تەمەن ٣٤ ساڵ لەلايەن يەکێتی تۆپی پێی ئيتاڵياوە بەباشترين ياريزانی خولی پلە يەکی ئيتاڵيا هەڵبژێردراو خەڵاتی ئەو نازناوەی پێدرا پاش ئەوەی توانی وەرزی ڕابردوو ئاستێکی بەرز لەگەڵ يوڤانتۆس پێشکەش بکات و يارمەتی يانەکەی بدات بۆ بەدەستهێنانی نازناوی سکۆديتۆی خولەکە ، هەروەها ناوبراو نازناوێکی ديکەيشی بەدەستهێناو بووە باشترين ياريزانی هێڵی ناوەندی ياريگا لە هەمان وەرزدا.

پيرلۆ لە وەرزی ٢٠١٢-٢٠١٣ لە ٣٢ ياریی يانەکەی بەشداریی کرد کە بەخولەک دەکاتە ٢٨٥٨ خولەک ، هەروەها پێنج گۆڵيشی تۆمارکرد بوو.

















خەندان
Top