ڕۆسێل دەست بە ژيانێکی نوێ دەکاتەوە

ڕۆسێل دەست بە ژيانێکی نوێ دەکاتەوە
ساندرۆ ڕۆسێلی ئيسپانی و سەرۆکی پێشووی يانەی بەرشلۆنە پاش ئەوەی دەستبەرداری پۆستەکەی بوو لە يانە کەتەلۆنييەکە، ژيانێکی دوور لەو يانەيەی هەڵبژارد.

ڕۆسێل بەهۆی تێوەگلانی لە گەندەڵیی گرێبەستەکەی نێيمار داسێلڤای بەڕازيلييەوە نامەی دەستلەکار کێشانەوەی پێشکەشی يانەکەی کردو دواتر قبوڵکرا لەلايەن دەستەی بەڕێوبردنی يانەکەوە ، دوای تێپەڕبوونی چەند ڕۆژێک بەسەر ئەو ڕووداوەدا ڕۆسێل بڕياری جێهێشتنی هەریمی کەتەلۆنيای ئيسپانيای دا.

لەوبارەيەوە ڕۆژنامەی سپۆڕتی کەتەلۆنی لە هەواڵێکيدا بڵاوی کردەوە بۆ دەست پێکردنی ژيانێکی نوێ ساندرۆ ڕۆسێلی سەرۆکی دەستلەکار کێشراوی بەرشلۆنە بڕياریداوە ئيسپانيا بەجێبێڵت و گەشت بکات بۆ شاری لەندەنی وڵاتی بەڕيتانياو دوور لە ڕابردووی دەست بە ژيان بکاتەوە.

ڕۆسێلی تەمەن ٤٩ ساڵ لە سەردەمی چوار ساڵ سەرۆک بوونيدا گرێبەستی لەگەڵ هەريەک لە ياريزانان (نێيمار ، فابرێگاس ، سانچێز ، ماسکێرانۆ ، سۆنگ ، ئالبا ، ئادريانۆ) واژوو کردووەو نۆ جاريش بەرشلۆنە بۆتە پاڵەوانی جامە جياجياکان.
























خەندان
Top