ساڵح سدیر بە 35ملیۆن سزا درا

ساڵح سدیر بە 35ملیۆن سزا درا
كارزان كانەبی
دوای ئەوەی سەرەتای ئەم وەرزەی خولی نایابی یانەكانی عێراقی دەستەی كارگێری یانەی وەرزشی زاخۆ بەفەرمی گرێبەستیان لەگەڵ یاریزانی پێشووی یانەی دهۆك ساڵح سدیر مۆركرد بۆ ئەوەی شان بە شانی یاریزانەكانی تر بتوانێ‌ ئاستی یانەی زاخۆ بەرز بكاتەوە، بەڵام بە پێچەوانەوەی پێش بینیەكان ساڵح سەدیر لە یارییەكانی خولی عێراق و یارییە دۆستانەكانی یانەی زاخۆ نەیتوانی ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات و ببێتە جێگای متمانەی ڕاهێنەران و دەستەی كارگێڕی یانەكە بۆیە لە بڕیارێكی دەستەی كارگێڕی یانەی زاخۆ بڕیاری دا بە سزادانی ساڵح سەدیر لە بڕی 35ملیۆن دینار لە بڕی گرێبەستەكەی كەم كرایەوە بۆ ئەوەی ئاستی خۆی بەرز بكاتەوە لەم بارەشەوە خەلیل ئەحمەد سكرتێری یانەی وەرزشی زاخۆ گوتی: ئێمە بەهۆی خراپی ئاستی و دابەزینی ئاستی ساڵح سەدیرمان سزا داوە وەكو دەستەی كارگێڕی یانەكە بۆیە سزادانی ئەم یاریزانە بۆ ئەوە بووە كە ئاستی خۆی بەرز بكاتەوە ئێمە چاوێكی پێدا دەخشێنینەوە بەڵام نە لە خولی نایابی عێراقی نە لە یارییە دۆستانەكان ئاستی وەكو پێویست نەبووە ، كەچی بگرە ئاستی زۆریش دابەزیوە كە ئێمە ناتوانین هیچ سوودێك لە تواناكانی یاریزانی ناوبراو وەربگرین بۆیە قسەشمان لەگەڵی كردوە ئەویش بەڵێنی داوە ئاستی خۆی بەرز بكاتەوە و بچێتەوە دۆخی جارانی خۆی، وەرزی ڕابردووش ساڵح لە ریزی یانەی دهۆك یاری كردوە و ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد لە هەردوو خولی عێراقی و جامی ئاسیا.
Top