تەنيا دوو خولەک بەس بوو بۆ سەرکەوتنی ميلانێستا
لە يارييەکی هەفتەی ٢١ی خولی پلە يەلی ئيتاڵيا هەردوو يانەی کالياری و ئەیسی ميلان ڕووبەڕووی يەکتر بوونەوە ، لەدووەم ياریی ميلان لەژێر سەرپەرشتی سيدۆرفی ڕاهێنەريان لە خولی ئيتاڵيا توانيان سەرکەوتن تۆمار بکەن بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک ، دوو گۆڵەکەی ميلانێستا بالۆتێلی و پازينی لە خولەکەکانی ٨٧ و ٨٩دا تۆماريان کرد ، تاکە گۆڵەکەی کالياری ياريزان مارکۆ ساو لە خولەکی ٢٨دا تۆماری کرد.
خەندان
