لە خولی نایابی كوردستان زێرەڤانی پێشەنگ بەرنادات، هەولێر دووچاری شكست بوو

لە خولی نایابی كوردستان  زێرەڤانی پێشەنگ بەرنادات، هەولێر دووچاری شكست بوو
كارزان كانەبی
لە میانی یارییەكانی هەفتەی پازدەهەمی قۆناغی دووەمی خولی نایابی یانەكانی كوردستان لە چەند یاریگایەكی شارەكانی كوردستان حەفت یاری گرنگ و بەهێزلە نێوان یانەكانی كوردستان بەرێوەچوو، لە سەر یاریگای خۆی لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو یانەی هەندرێن و نەورۆز رووبەرووی یەكتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوو یانە هەوڵی زۆریاندا بۆ سەركەوتن لە یارییەكە بەڵام گشت هەوڵەكانیان بێ‌ سوود بوو یارییەكەش بە یەكسان بوونی هەردوو یانە بەبێ‌ گۆڵ كۆتایی هات، لە دێربی بادینانیش لە یارییەكی بەهێزدا یانەی زێرەڤانی لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە زاخۆ لە یانەی زاخۆی میوانداری بردەوە بە تاكە گۆلێكی یاریزان(شوان مامۆ) كە لەخولەكی 65ی یارییەكە تۆماری كرد بەم ئەنجامەش هەر لە پێشەنگی یانەكان مایەوە، پێشمەرگەی سلێمانیش لەسەر یاریگای خۆی لە یارییەكی بەهێزدا لە یانەی پێشمەرگەی هەولێری بردەوە بە ئەنجامی(2-1)گۆڵ، گۆڵەكانی پێشمەرگەی سلێمانی لەرێگای هەریەك لە یاریزانان(محەمەدشوجاعی ،شێرزاد ئەحمەد)تۆماركران، تاكە گۆڵی پێشمەرگەی هەولێریش یاریزان (عەبدوللا سەر بەست)بەلێدانی سزا تۆماری كرد، لە شاری هەولێریش لەیارییەكی بەهێزدا هەردوو یانەی هەولێرو سلێمانی لە یارییەكی گرنگدا رووبەرووی یەكتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوو یانە ئاستێكی بەرزی بەخۆیەوە بینی سەر ئەنجامیش یانەی سلێمانی بە تاكە گۆلێكی یاریزان(ریچاردز)ی بەڕەگەز ئۆگەندی یارییەكەی بردەوە، یانەی كەركوكیش لەسەر یاریگای خۆی لە شاری كەركوك میوانداری یانەی ئاراراتی هاوینە هەواری پیرمامی كرد لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی كەركوك توانیان بە زەحمەت یارییەكە ببەنەوە بە تاكە گۆلێكی یاریزان(ستار یاسین)، لە شاری كەلاریش لە یارییەكی بەهێزدا یانەی دهۆك بە تاكە گۆلێكی بێ‌ بەرامبەر لە یانەی شێروانەی بردەوە، لە سەر یاریگای بارزانیش هەردوو یانەی هەلۆ و ئاڵا لە یارییەكی بەهێزدا بە گۆلێك و بە خالێك یەكسان بوون ریزبەندی یانەكانیش بەم شێوەی خوارەوەیە.
1-زێرەڤانی 30خاڵ
2-هەندرێن 27خاڵ
3-زاخۆ25خاڵ
4-كەركوك25خاڵ
Top