سيسۆکۆ بۆ پاڵاس
ياريزانە مالييەکە وەرزی ڕابردوو بەهۆی پێکانەوە شکستی هێنا لە ياریی کردن لەگەڵ پاريس سان جێرمان هەربۆيە پەيوەندی کرد بە فيۆرێنتيناوە بەشێوەی خواستن بەڵام تەنيا لە پێنج يارييدا لەگەڵ ڤيۆلا بەشداربوو بەڵام دووبارە بەهۆکاری پێکان دوورکەوتەوە ، لە ئێستادا بە ئومێدی گەڕانەوە بۆ ياریی کردن پەيوەندی کرد بە کريستاڵ پاڵاسی ئينگليزييەوە.
محمەد لەمين سيسۆکۆی تەمەن ٢٩ ساڵ لە ژيانی وەرزشیی خۆيدا ياریی بۆ هەريەک لە يانەکانی (ئۆکسێر ، ڤالێنسيا ، ليڤەرپوڵ ، يوڤانتۆس ، پاريس سان جێرمان ، فيۆرێنتينا) ئەنجام داوە ، خاوەنی تەنيا شەش گۆڵە لەسەرجەم يانەکاندا.
خەندان
