هاندەرێکی چێڵسی چارەسەرێکی بۆ درێسەکەی ماتا دۆزییەوە

هاندەرێکی چێڵسی چارەسەرێکی بۆ درێسەکەی ماتا دۆزییەوە
هەمیشە هاندەرانی یانە بەناوبانگەکانی جیهان دووچاری کێشەیەکی گەورە دەبنەوە کاتێک یاریزانێکیان بەرەو یانەیەکی تر دەڕوات نازانن چۆن سوود لەو درێسانە وەربگرن کەناو و ژمارەی ئەو یاریزانەی پێوەیە، بەڵام لای هاندەرێکی چێڵسی شتەکە پێچەوانەیە.

وێنەی درێسێک لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوبۆتەوە کەتێیدا هاندەرێکی چێڵسی چارەسەرێکی نامۆی بۆ درێسەکەی ماتا دۆزییەوە و ناو ژمارەکەی گۆڕی بۆ یاریزانی تا هاتوو (ماتیچ).

بەهۆی ئەوەی پیتی یەکەم و دووەم و سێهەمی ناوی ماتا نزیکە لەماتیچەوە ئەو هاندەرە دووچاری سەرئێشە نەبووە و تەنها پیتی ئەی لابردووە و (ئای و سی) زیاکردووە، هەروەها بۆ ژمارەکەش هاندەرەکە سفرێکی لابردووە و ژمارە دووی لای ژمارە یەکەوە نووسیوە بەوەش بووە بە ٢١.












خەندان
Top