رۆناڵدۆ باڵۆن دۆری نمایش کرد و ریاڵ مەدرید بردیەوە

رۆناڵدۆ باڵۆن دۆری نمایش کرد و ریاڵ مەدرید بردیەوە
لەهەفتەی ٢١ ی خولی پلە یەکی ئیسپانیا (لا لیگا) یانەی ریاڵ مەدرید میوانداریی گرانادای کرد و بە ٢ گۆڵی بێوەڵام یارییەکەی لێبردەوە، لەسەرەتای یارییەکەشدا رۆناڵدۆی پورتوگالی تۆپی ئاڵتوونی بۆ هاندەرانی یانەکەی نمایشکرد.

گۆڵەکانی یارییەکە هەریەکە لەکریستیانۆ رۆناڵدۆ و کەریم بنزیمە لەخولەکەکانی ٥٦ و ٧٤ دا تۆماریانکرد، بەوەش ریاڵ مەدرید بەشێوەیەکی کاتی سەرکەوت بۆ پێشەنگی ریزبەندی و لەکاتی دۆڕاندن یان یەکسانبوونی یانەکانی بەرشلۆنە و ئەتڵەتیکۆ مەدرید یانەی شاهانە لەپێگەکەی خۆیدا دەمێنێتەوە.

















خەندان
Top