سبەی داوین گەڕی خولی فوتساڵی نایابی كوردستان بەرێوە دەچێت ئافرەتانی هەولێرو ئەفرۆدێت شەڕی پلەی دووەم دەكان لەگەڵ یەكتری
لە میانی یارییەكانی دواین گەڕی خولی فوتساڵی كچانی یانە پلە نایابەكانی كوردستان ، بڕیارە سبەی هەینی لە چەند یاریگایەكی شارەكانی كوردستان بە ئەنجامدانی چوار یاری پەردە لەسەر یارییەكانی ئەم وەرزی خولەكە دابخرێت هەردوو یانەی ئافرەتانی هەولێروئەفرۆدێت شەڕی پلەی دووەم لەگەڵ یانەكانی تر دەكەن، ئافرەتانی هەولێر لە هۆڵی داخراوی شەهید فرەنسۆ هەریری لە یارییەكی بەهێزدا رووبەرووی كچانی قەڵای توركمانی دەبێتەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ئافرەتانی هەولێر چاویان لە بەدەست هێنانی سەركەوتن بۆئەوەی پلەی دووەم مسۆگەر بكەن، لە شاری سلێمانیش یانەی پیرەمەگروون لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی ئەفرۆدێت دەكات لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو یانەش هەوڵی بەدەست هێنانی سەركەوتن دەدەن، یانەی ئەفرۆدێتیش نیازی سەركەوتن و بەدەست هێنانی پلەی دووەمی خولەكەی هەیە، یانەی سەنحاریبیش لە شاری دهۆك رووبەرووی كچانی زێرەڤانی پاڵەوانی خولەكە دەبێتەوە لەم یارییەشدا هەردوو یانە نیازی بەدەست هێنانی سێ خاڵی یارییەكەیان هەیە، هەر لە شاری دهۆكیش كچانی گارە لەسەر یاریگای خۆیان میوانداری یانەی ئافرەتانی كەركوك دەكەن بۆئەم یارییەش هەردوو یانە ئامانجیان بەدەست هێنانی سەركەوتنە، ئەمەش ریزبەندی یانەكانە.
1-زێرەڤانی 18خاڵ
2-ئەفرۆدێت13خاڵ
3-ئافرەتانی هەولێر13خاڵ
4-سەنحاریب12خاڵ
