پەردە لەسەر یارییەكانی خولی پلە یەكی كوردستان داخرا برایەتی و بروسك سوودمەندی ئەم وەرزە بوون

پەردە لەسەر یارییەكانی خولی پلە یەكی كوردستان داخرا برایەتی و بروسك سوودمەندی ئەم وەرزە بوون
ئا:كارزان كانەبی :سەرهەنگ نەجمەدین
لە میانی یارییەكانی دواین گەڕەی 14ی خولی یانە پلە یەكەكانی كوردستان لە چەند یاریگایەكی شارەكانی كوردستان حەفت یاری بەرێوەچوو، یانەی برایەتی لەسەر یاریگای خۆی رووبەرووی یانەی سەورەی شاری كەركوك بووە، لەم یارییەش یانەی برایەتی بە تاكە گۆلێكی یاریزان (هیواجەلال) یارییەكەی بردەوە، یانەی بروسكیش لە شاری كەركوك بە گۆلێك لەگەڵ یانەی خاك یەكسان بوون و بەخالێك گەڕایەوە هەولێر، یانەی سۆرانیش لەسەر یاریگای خۆی بە یانەی ئاشتی شاری سلێمانی دوڕان بە ئەنجامی(1-0)گۆڵ، لە شاری سلێمانیش لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو یانەی شارەكە سیروانی نوێ‌ و سەرچنار لە یارییەكی پڕگۆڵدا یەكسان بوون بە ئەنجامی(4-4)گۆڵ، یانەی شەهیدانی دەروازەی راپەرینیش لە یارییەكی بەهێزدا لە یانەی دەربەندیخانی بردەوە بە ئەنجامی(2-0)گۆڵ، یانەی خانەقینیش لەسەر یاریگای خۆی لە دواین گەڕی یارییەكانی خولەكە بە ئاڵـتون كۆپری دۆڕا بە ئەنجامی(2-1)گۆڵ، لە شاری دهۆكیش لە یارییەكی بەهێزدا یانەی سێمێل گۆڵبارانی یانەی كۆیەی میوانی كردو یارییەكەی بە ئەنجامی(4-1)گۆڵ لێ‌ بردەوە، بەم ئەنجامەش هەردوو یانەی برایەتی و بروسك سەركەوتن بۆ ریزی یانە پلە نایابەكانی كوردستان و هەردوو یانەی خانەقین وچەمچەماڵ دابەزین بۆریزی یانە پلە دووەكانی كوردستان، ئەمەش ریزبەندی یانەكانە.
1-برایەتی 32خاڵ
2-بروسك28خاڵ
3-شەهیدان25خاڵ
Top