یاریزانی نێودەوڵەتی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی ریال مەدرید بەرگریكار سێرجیۆ رامۆس لەمیانەی بەشداری كردنی لە ئاهەنگی دەست نیشان كردنی یاریزانی براوەی تۆپی زێڕین و جێگیركردنی شوێنی خۆی لە پێكهاتەی هەڵبژاردەی تیپی جیهانی 2013 هۆشداری دا بە یانەی بەرشلۆنەو یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید كە یانەكەی كێبڕكێ و ململانێیان لەگەڵ دەكات لەسەر بەدەست هێنانی نازناوی ئەمساڵی لالیگا. پێگەی دیڤینسا سنترال لە زاری سێرجیۆ رامۆس رایگەیاندووە كە بەر لەهەموو شتێك پیرۆزبایی لە یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید دەكەم كە توانیویانە ئاستێكی باش پێشكەش بكەن، هەروەها یانەی بەرشلۆنە كە بەردەوامە لە بەدیهێنانی ژمارەی نوێ و پێوانەیی. هەروەها لەبەشێكی تری قسەكانیدا رامۆس روونیكردەوە بەردەوام دەبن لەسەر هەوڵ و كۆششەكانیان لەپێناو گرتنە دەستی پلەی یەكەمی وەرزی ئەم ساڵ و هیواش دەخوازێت لەكۆتایی وەرز نازناوەكە لەگەڵ یانەی شاهانە بەدەست بهێنێت. شایەنی وتنە رامۆس شان بەشانی كچە هاوڕێكەی بیلار رۆبیۆ ئامادەی ئاهەنگی دەست نیشانكردنی خاوەنی خەڵاتی تۆپی زێڕین بوو كە لە زیورخی سویسرا بەڕێوەچوو