لە یارییەكی دۆستانە زاخۆ گۆڵبارانی ئاركانی بەلەدیەی كرد

لە یارییەكی دۆستانە زاخۆ گۆڵبارانی ئاركانی بەلەدیەی كرد
كارزان كانەبی
لەمیانی یارییە دۆستانە ئامادەكارییەكانی بۆ خولی نایابی یانەكانی عێراقی كە بڕیارە لە 25ی ئەم مانگە یارییەكانی دەست پێبكاتەوە، تیپی تۆپی خولی عێراقی یانەی زاخۆ بۆ خۆئامادەكارییەكان و بەهێز كردنی ئاستی تیپەكە لە وڵاتی توركیایە بۆ ئەنجامدانی چەند یارییەكی دۆستانە، هەر چەندە لە یاری یەكەمدا تیپی زاخۆ لەبەرامبەر بەلەدیەی دیار بەكر سپۆرت دووچاری شكست هات بە ئەنجامی(2-0)گۆڵ، بەڵام لە یاری دووەمی یانەكەی لەبەرامبەر یانەی ئاركانی بەلەدیەی سپۆرت، یاریزانانی یانەی زاخۆ لەم یارییەدا ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد لە یارییەكەدا و توانیان كۆنترۆڵی یاریگا بكەن و یارییەكەش بە ئەنجامی(7-0)گۆڵ سەركەوتن بەدەست بهێنن، گۆڵەكانی یانەی زاخۆش لەرێگای هەریەك لە یاریزانان(ساڵح سدیر، ئەحمەد مناجد2گۆل، حاتم عەلی، ساڵح جابر3گۆڵ)تۆماركران، لەبارەی ئەنجامدانی ئەم كەمپە مەشقیە و چەند یارییەكی دۆستانە، خەلیل ئەحمەد سكرتێری یانەی وەرزشی زاخۆ بۆ گوتی: ئێمە بۆ زیاتر ئامادە كارییەكانی تیپەكەمان ئەم دوو یارییە ئامادەكارییەمان ئەنجامدا لە وڵاتی توركیا بۆ ئەوەی هێلە لاوازەكانی خۆمان ببینینەوە و زیاتر كار لەسەر باشتر بوونی هێلەكانی یارییەكانمان بكەین بتوانین لەم قۆناغە ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەین.
Top