یانەی نەورۆز خۆی نوێ‌ كردەوە

یانەی نەورۆز خۆی نوێ‌ كردەوە
كارزان كانەبی
بەمەبەستی بەهێز كردنی ریزی پێك هاتەی یانەكەی و بەدەست هێنانی ئەنجامێكی شایستە لە قۆناغی دووەمی خولی نایابی یانەكانی كوردستان دەستەی كارگێری یانەی وەرزشی نەورۆز بۆ شوێن گرتنەوەی راهێنەری پێشووی یانەكە رزگار عەلی دەستەی كارگێری یانەی وەرزشی نەورۆزی شاری سلێمانی دوای چەندین دانیشتن لەسەر دەست نیشان كردنی راهێنەرێكی بەتوانا بۆ سەرپەرشتی كردنی مەشقی یانەكە لە قۆناغی دووەم بڕیاردرا بە دەست نیشان كردنی ئەرسەلان جەلال راهێنەری یانەی شەهیدان و یاریدەدەری پێشووی یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی تا كۆتایی ئەم قۆناغە، لەم بارەشەوە ئەرسەلان جەلال بۆگۆڤاری گوڵان گوتی: دوای چەند دانیشتنێكمان لەگەڵ یانەی نەورۆز گەیشتمە رێكەوتن بۆ مەشقدانەوە و سەرپەرشتی كردنی مەشقی یانەی وەرزشی نەورۆز لە قۆناغی دووەمی خولی نایابی یانەكانی كوردستان، كە لە قۆناغی یەكەمی خولەكە یانەكە ئەنجامی وەكو پێویست نەبووە، بۆیە منیش بەفەرمی بە بڕی 10ملیۆن دینار لەگەڵ یانەكە رێكەوتم تا كۆتایی ئەم وەرز و موچەی مانگانەشم یەك ملیۆن دینارە هەوڵ دەدەم بەرنامەیەكی توكمە بۆ یانەكە دابڕێژم بۆ ئەوەی لەم قۆناغە ئاستی یانەی نەورۆز بەرز بكەمەوە ، گوتیشی بەرنامەی باشمان هەیە بۆ ئەوەی لەم قۆناغە هەوڵ بدەین یانەی نەورۆز بەڕەوو قۆناغێكی تازە ببەین و گوتیشی دەمەوێ‌ گۆڕانكاری لە ریزی یاریزانان و پێك هاتەی یانەكە دەكەم، هەوڵ دەدەم ئەنجامە خراپەكانی قۆناغی یەكەمیان لەبیر ببەمەوە ، گوتیشی لەگەڵ یانەی شەهیدان هیچ كێشەیم نەماوە لەگەڵ ئەوان رێكەوتم ئەوكات بڕیاری دەستبەرداربوونی یانەكەم داوە لە ئێستاشدا هەموو هەولێكم بۆیانەی نەورۆز دەخەمە گەڕ بۆ بەدەست هێنانی ئەنجامی باش.
Top