یانەی زێرەڤانی یاریزانێكی توركی هێنایە ریزی یانەكەی

یانەی زێرەڤانی یاریزانێكی توركی هێنایە ریزی یانەكەی
كارزان كانەبی
بەمەبەستی بەهێزكردنی ریزی پێك هاتەی یانەكەی و بەدەست هێنانی ئەنجامێكی شایستە لە یارییەكانی قۆناغی دووەمی خولی نایابی كوردستان و كێبركێ‌ كردن لەگەڵ یانەكانی تری خولەكە بۆ پاڕاستنی نازناوی پاڵەوانی وەرزی رابردوو لە خولەكە كە ئەم وەرزە یانەی زێرەڤانی نەیتوانیوە پێشەنگی یانەكانی خولەكە وەربگرێت، هەر بۆیە بۆ بەهێزكردنی هێلی هێرشبەری یانەكە دەستەی كارگێری یانەكە پەنای بۆ یاریزانێكی خولی پلە سێ‌ یانەكانی توركیا لیگ بردەوە بۆئەوەی بتوانێ‌ ببێتە فریادەرسی یانەكە بتوانێ‌ ئاستی یانەی زێرەڤانی لە قۆناغی دووەم بەرز بكاتەوە لە هەفتەی رابردووش یاریزانی تازەی یانەكە فەرهاد كارەبادان ، لەبارەی مۆركردنی گرێبەست لەگەڵ ئەم یاریزانە عەبدول خالق حەسەن سەرۆكی یانەی وەرزشی زێرەڤانی بۆگۆڤاری گوڵان گوتی: ئێمە ئەم وەرزە بۆ بەهێزكردنی ریزی پێك هاتەی یانەكەمان چەندین گرێبەستمان مۆركردوە لەگەڵ یاریزانانی بەتوانای دەرەوە و ناوەوە ، بۆیە هەستمان كرد لە چەند یاری رابردوو ئاستی هێلی هێرشبردنمان وەكوپێویست نەبووە بۆیە پەنامان بردە بەر ئەوەی هێرشبەرێكی وڵاتی توركیا بهێنین بە ناوی فەرهاد كارەبادان لە خولی پلە سێ‌ توركی یاری كردوە لە ریزی یانەی ئەستەمبۆل یاری كردوە ئێمەش دەمانەوێ‌ لە قۆناغی دووەم سوود لەم یاریزانە وەربگرین، لەبارەی بڕی گرێبەستەكەشی ناوبراو گوتی: بڕی گرێبەست و موچەی هیچ یاریزانێكمان یاری نەكردوە هەتا ئەوەی ئەم یاریزانەش دیاری بكەین و بڕوامان پێ هەیە كە ئەنجامی باش بەدەست بهێنین، جێگای ئاماژە پێكردنە یانەی زێرەڤانی ئەم وەرزەی خاوەنی 20 خاڵە و لە پلەی چوارەمی ریزبەندی یانەكانی خولی نایابی كوردستان دێت.
Top