یانەی پێشمەرگەی سلێمانی شاهین عەباسی بە راهێنەر دیاری كرد

یانەی پێشمەرگەی سلێمانی شاهین عەباسی بە راهێنەر دیاری كرد
كارزان كانەبی
بەمەبەستی دەست نیشان كردنی راهێنەرێكی تازە بۆ یارییەكانی قۆناغی دووەمی خولی نایابی یانەكانی كوردستان كە بڕیارە یارییەكانی گەڕی دووەم لە هەفتەی داهاتوو دەست پێبكاتەوە، دەستەی كارگێری یانەی پێشمەرگەی سلێمانی دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو راهێنەری بەتوانای یانەكەی فاتیح حمە خانی لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەكە دووڕخستەوە بەهۆی خراپی ئەنجامەكانی كە یانەكە نەیتوانیەوە لە قۆناغی یەكەم ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات، بۆیە دەستەی كارگێڕی یانەكە بڕیاری دا بە دەست نیشان كردنی راهێنەر(شاهین عەباس) بۆ قۆناغی دووەمی خولەكە لە بارەی دەست نیشان كردنی راهێنەری تازەی یانەكەش مەحمود ئەحمەد جێگری سەرۆكی یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی بۆگۆڤاری گوڵان گوتی: ئێمە بۆ باشتر بوونی ئاستی یانەكەمان و بەرز كردنەوەی ئاستی تیپەكە لە قۆناغی دووەمی خولی نایابی كوردستان پێمان باش بوو دەستەی راهێنەرانی پێشوو دوور بخەینەوە و لە شوێنی ئەوانیش بەفەرمی شاهین عەباسم بە راهێنەری یانەكە دەست نیشان كردوە بۆئەوەی لەم قۆناغە تیپەكە لە ئەستۆ بگریت، گوتیشی ئێمە وەكو دەستەی كارگێڕی یانەكە هەموو پاڵپتشێكی دەكەین بۆ پێشخستنی ئاستی تیپەكەمان، گوتیشی گرێبەستی راهێنەری ناوبراو 15ملیۆن دینارە لەگەڵ مووچەی مانگانەی 1ملیۆن دینار ، جێگای ئاماژە پێكردنە شاهین عەباس پێشتر راهێنەری یانەكانی هەڵەبجەی شەهید و دەربەندیخان بووە.
Top