باسكەی دهۆك حەوتەم سەركەوتنی لەسەر یەكی تۆماركرد

باسكەی دهۆك حەوتەم سەركەوتنی لەسەر یەكی تۆماركرد
كارزان كانەبی
لە چوار چێوەی یارییەكانی خولی نایابی باسكەی یانەكانی عێراقی لە هەفتەی هەشتەمی خولەكە لە شاری بەغدا لە هۆڵی یانەی كەرخ لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو تیپی باسكەی دهۆك و كەرخ رووبەرووی یەكتری بوونەوە، لەم یارییەشدا هەر چەندە یاریزانانی یانەی باسكەی دهۆك لە دەرەوەی یاریگای خۆیان یارییان دەكرد بەڵام توانیان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن بە پشت بەستن بە تواناكانی راهێنەری یانەكەیان و ئەزموونی یاریزانان لە یارییەكە كە لە هەموو لایەكەوە هێرشیان دەبردە سەر گۆڵی تیپی میواندار، لەبەرامبەریشدا یاریزانانی كەرخ نیازی سەركەوتنیان هەبوو بەرپرچی هێرشەكانی یانەی دهۆكیان دەدایەوە نیازیان شكستی یانەی دهۆك بوو، یاریزانانی پیشەگەری یانەی دهۆك لە ئاستێكی بەرز دان بوون لە زۆربەی كاتەكانی یاری پێش یانەی كەرخ دەكەوتن لە تۆماركردن و كۆكردنەوەی خاڵ لە یارییەكە، لە زۆربەی كاتی یارییەكەش یاریزانانی دهۆك باڵا دەستی خۆیان نیشاندا بوو توانیان یارییەكە بەسەركەوتنی خۆیان بە كۆتایی بهێنن و حەفتەم سەركەوتنی لەسەر یەك لە خولەكە تۆماربكەن و یارییەكەشیان بە ئەنجامی(88-79)خاڵ بردەوە بە جیاوازی تەنیا نۆ خاڵ و یانەی دهۆكیش بە كۆكردنەوەی 14خاڵ لە پێشەنگی یانەكان مایەوە. ئەم خولەش بەشداری هەشت یانە بەسەرپەرشتی یەكێتی ناوەندی تۆپی باسكەی عێراقی سەرپەرشتی دەركرێت.
Top