لە خولی نایابی كوردستان زێرەڤانی پێشەنگی یانەكانی وەرگرت

لە خولی نایابی كوردستان زێرەڤانی پێشەنگی یانەكانی وەرگرت
كارزان كانەبی
لە دەستپێكی یارییەكانی گەڕی 14ی قۆناغی دووەمی خولی نایابی یانەكانی كوردستان لە چەند یاریگایەكی جیاجیای شارەكانی كوردستان شەش یاری گرنگ و بەهێز لە نێوان یانەكانی كوردستان بەرێوەچوو، لەسەر یاریگای كۆلێژی زانست بڕیار بوو یاری نێوان هەردوو یانەی ئاڵاو كەركوك ئەنجام بدرایە، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونی یانەی كەركوك بەهۆی قەیرانە دارییەكانی ناوبژیوانی یارییەكە دوای 15خولەك لە چاوەڕوانی تیپی كەركوك فیكەی كۆتایی یارییەكەی لێدا و دواین بڕیاریش لە دەستی یەكێتی ناوەندی تۆپی دەستی كوردستان دەبێت، لە پیرمامیش لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو یانەی هەولێرو ئارارات رووبەرووی یەكتری بوونەوە، لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی هەولێر توانیان یارییەكە بە تاكە گۆلێكی یاریزان(محەمەدخالید) تۆماری كرد، یانەی زێرەڤانیش لەسەر یاریگای خۆی لە یارییەكی بەهێزدا میوانداری یانەی پێشمەرگەی هەولێریان كردو لە یارییەكی ئاست بەرزدا یانەی زێرەڤانی یارییەكەی بە تاكە گۆلێكی یاریزان (شوان مامۆ)بردەوە و هاتە پێشەنگی یانەكانی خولەكە، لە شاری سلێمانیش لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو یانەی نەورۆز و زاخۆ رووبەرووی یەكتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوو یانە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش هەردوو یانە بەخالێك و بە بێ‌ گۆڵ یەكسان بوون، لە دێربی شاری سلێمانیش هەردوو یانەی سلێمانی و پێشمەرگەكەی رووبەرووی یەكتری بوونەوە و یانەی پێشمەرگە یارییەكەی بە گۆلێكی یاریزان (شێرزادئەحمەد)بردەوە، سلێمانیش لێدانێكی سزای گۆڵ نەكرد لە یارییەكە، لە شاری دهۆكیش لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو یانەی هەلۆ و دهۆك بە گۆلێك و بە خالێك یەكسان بوون، یانەی هەندرێنیش لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی شێروانەی كردو هەردوو یانەش بە دوو گۆڵ یەكسان بوون.ریزبەندی یانەاكنیش بەم شێوەیە.
1-زێرەڤانی 27خاڵ
2-هەندرێن26خاڵ
3-زاخۆ25خاڵ
Top