لەم هەفتەیە هەر چوار یاریزانە پیشەگەرەكەی دهۆك دەگەن شارەكە
بەمەبەستی بەهێزكردنی ریزی پێك هاتەی یانەكەی و بەدەست هێنانی ئەنجامێكی شایستە لە یارییەكانی ئەم وەرزی خولی نایابی یانەكانی عێراقی ، دەستەی كارگێری یانەی وەرزشی دهۆك هەموو ئامادەكارییەكانی بە كۆتایی هاتووە بۆ گەیشتنی ئەم یاریزانانە بۆ شاری دهۆك و ئەنجامدانی پشكنین بۆ یاریزانەكان و مۆركردنی گرێبەست لەگەڵیان بۆ پۆشنی درێسی یانەی وەرزشی دهۆك لەخولی نایابی یانەكانی عێراقی كە یانەكە بڕیارە لەم هەفتەیە هەر چوار یاریزانەكانی بەڕەگەز میسری و كۆلۆمبی وتونسی و كۆت دیڤواری بگەنە دهۆكی ڕەنگین بۆ ریزی یانەكە لەم بارەشەوە دكتۆر محەمەد سەعید جێگری سەرۆكی یانەی وەرزشی دهۆك گوتی: ئێمە هەموو كارەنمان بە كۆتایی هاتووە بۆ هاتنی ئەم چوار یاریزانە پیشەگەرییە كە لەم هەفتەیە دەگەنە شاری دهۆك، گوتیشی هەریەك لە یاریزانان(محەمەدكۆفی كۆت دیڤواری،رەزوان شەلباوی تونسی، ڤیكتۆرگوانزۆی كۆلۆمبی، ئەحمەد دوریدی میسری)كە لە هێلەكانی بەرگری و ناوەڕاست و هێرشبەر یاری دەكەن بە زووترین كات دەگەنە شاری دهۆك بۆ ئەوەی گرێبەستیان لەگەڵ مۆربكەین، ئاماژەشی بەوەدا كەوا ئێمە تەنیا پشكنینیان بۆ دەكەین، گفت و گۆكانمان لەگەڵ ئەم یاریزانانە بە كۆتایی هاتووە و هیچ كێشەیەكمان نەماوە لەگەڵیان و سیڤی ئەوانمان لەبەردەستە و ئەوان هەموویان پیشەگەرن لەسەر پارەش قسەمان كردوە بەپێی توانای خۆمان لەگەڵیان رێكەوتووین، هەموو كارەكانمان بە كۆتایی هاتووە ئەوان بەفەرمی یاری بۆ یانەی دهۆك دەكەن لە خولی نایابی یانەكانی عێراقی، بەهاتنی ئەم یاریزانانەش ئاستمان بەرز دەبێتەوە كێبركێ یانەكانی تری خولی عێراقی دەكەین. لە ئێستاشدا هیچ كێشەو گرفتێكمان نیە لە ریزی یانەكەمان و تەنیا چاوەڕوانی ئەوەین كە ئەوان بگەنە لای ئێمە و ئێمەش بەردەوامین لە مەشقەكانی خۆمان.
