خولی فوتساڵی نایابی كوردستان ئەمرۆ هەینی زێرەڤانی بەسەركەوتنی نازناوەكە دەباتەوە، ئەفرۆدێتیش نیازی ڕاگرتنی سەركەوتنەكانی زێرەڤانی هەیە

خولی فوتساڵی نایابی كوردستان ئەمرۆ هەینی زێرەڤانی بەسەركەوتنی نازناوەكە دەباتەوە، ئەفرۆدێتیش نیازی ڕاگرتنی سەركەوتنەكانی زێرەڤانی هەیە
كارزان كانەبی
لە میانی یارییەكانی هەفتەی شەشەمی خولی نایابی فوتساڵی كچانی یانەكانی كوردستان لە چەند هۆلێكی داخراوی شارەكانی كوردستان بڕیارە ئەمرۆ هەینی چوار یاری گرنگ و چارەنوساز لە درێژەی یارییەكانی خولەكە بەرێوەدەچێت، لە شاری سلێمانی لە هۆڵی یانەی ڕاپەرین لە بەهێزترین یاری ئەم هەفتەیە هەردوو یانەی ئافرۆدێت و زێرەڤانی پێشەنگی یانەكانی كوردستان رووبەرووی یەكتری دەبنەوە، سەركەوتنی زێرەڤانی لەم یارییە ڕاستەوخۆ دەبێتە پاڵەوانی خولەكە وسەركەوتنی ئەفرۆدێتیش زیاتر كێبركێیەكان چڕ دەبنەوە بۆهەفتەی كۆتایی خولەكە، لە شاری دهۆكیش لە هۆڵی پەروەردە لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو یانەی سەنحاریب و ئافرەتانی هەولێر رووبەرووی یەكتری دەبنەوە، بۆ ئەم یارییەش هەردوو یانە هەوڵی بەدەست هێنانی سەركەوتن دەدەن بۆ زیاتر چوونە خانەكانی پێشەوە، لە شاری كەركوكیش لە یارییەكی گرنگدا هەردوو یانەی ئافرەتانی كەركوك و پیرەمەگروون بەیەك دەگەن، بۆ ئەم یارییەش هەردوو یانە چاویان لە سەركەوتنە، لە هۆڵی بنكەی وەرزش و لاوانی بنەسلاوە لە یارییەكی گرنگدا هەردوو یانەی قەڵای توركمانی و گارەی شاری دهۆك رووبەرووی یەكتری دەبنەوە، كە ئەم وەرزە هەردوو یانە ئاستیان وەكو پێویشت نیە، سەرجەم یارییەكانی ئەم هەفتەیەش لەكاتژمێر2ی دوای نیوەرۆ بەرێوە دەچێت.
1-زێرەڤانی 15خاڵ
2-ئەفرۆدێت 13خاڵ
3-سەنحاریب12خاڵ
Top