لە خولی نایابی كوردستان ئەمڕۆ ئارارات و هەولێر، زێرەڤانی و پێشمەرگەی هەولێر بەیەك دەگەن، سبەشی دێربی شاری سلێمانی لە نێوان سلێمانی و پێشمەرگەی سلێمانی دەبێت
لەمیانی یارییەكانی هەفتەی چواردەهەمی قۆناغی دووەمی خولی یانە پلە نایابەكانی كوردستان بڕیارە ئەمڕۆ پێنج شەممە و سبەی هەینی ژمارەیەك یاری گرنگ و بەهێز لە نێوان یانەكانی كوردستان بەرێوەدەچێت، ئەمڕۆ پێنج شەممە یانەی ئاڵا لەسەر یاریگای خۆی لە یارییەكی بەهێزدا میوانداری یانەی كەركوك دەكات، بۆئەم یارییەش یاریزانانی هەردوو یانە ئامادەكاری باشیان كردوە بۆ بەدەست هێنانی سێ خاڵی یارییەكە، لە شاری سلێمانیش یانەی نەورۆز بەسەر پەرشتی راهێنەری تازەی یانەكەیان میوانداری یانەی زاخۆ دەكات لە یارییەكی گرنگدا هەردوو یانە بەیەك دەگەن، لە هاوینە هەواری پیرمامیش لە یارییەكی بەهێز و لوتكەدا یانەی ئارارات میوانداری یانەی هەولێر دەكات، بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی هەردوو یانە بەسەرپەرشتی فەرحان جەباری راهێنەرو سەمیر بابۆ ئامادەكاری باشیان كردوە بۆ دەستەبەركردنی سێ خاڵی یارییەكە پێش بینیش دەكرێ ئەم یارییە یەكێك بێت لە یارییە بەهێزەكانی ئەم هەفتەیە، لە شاری دهۆكیش لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو یانەی زێرەڤانی و پێشمەرگەی هەولێر لە یارییەكی بەهێز و گرنگدا رووبەرووی یەكتری دەبنەوە، بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی هەردوو یانە چاویان لە بەدەست هێنانی سێ خاڵی یارییەكەیە بۆ ئەویە لە خانەكانی پێشەوە زیاتر هەنگاو بنێن، سبەی هەینیش یانەی دهۆك لەسەر یاریگای خۆی و لەبەردەم هاندەرانی یانەكەی میوانداری یانەی هەلۆ دەكات، لەم یارییەش هەردوو یانە بۆ سێ خاڵی یارییەكە دەجەنگن، یانەی هندرێنی پێشەنگی یانەكانیش لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی شێروانەی كەلار دەكات لە یارییەكی بەهێزدا، یانەی هەندرێنیش چاوی لە سێ خاڵی یارییەكە و پاڕاستنی پێشەنگی یانەكان، شێروانەش نایەوێ بەدەست بەتاڵی بگەرێتەوە، لە دێربی شاری سلێمانیش لە بەهێزترین یاریدا هەردوو یانەی سلێمانی و پێشمەرگەی سلێمانی لەسەر یاریگای مەلعەبەكە رووبەرووی یەكتری دەبنەوە، هەردوو یانەش بۆ دەستەبەركردنی سێ خاڵی یارییەكە دەجەنگن، سەرجەم یارییەكانیش لە كاتژمێر30-2دوای نیوەرۆ بەرێوەدەچێت، ریزبەندی یانەكانیش بەم شێوەیە.
1-هەندرێن 25خاڵ
2-زاخۆ24خاڵ
3-زێرەڤانی 24خاڵ
4-كەركوك 22خاڵ
