جۆدی كچانی ئافرەتانی هەولێر لە مەغریبە
بەمەبەستی بەشداری كردن لە پاڵەوانێتی جۆدۆی كچانی یانەكانی عەرەبی لە وڵاتی مەغریب، تیپی جۆدۆی كچانی ئافرەتانی هەولێر دوێنی شەو لە رێگای
فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە بەڕەوو وڵاتی مەغریب كەوتنە ڕێ بۆ بەشداری كردن لە پاڵەوانێتی یانەكانی عەرەبی وەكو نوێنەری یانەكانی كوردستان و عێراق كە بڕیارە یارییەكانی لە 18ی ئەم مانگە بەرێوە بچێت، لە بارەی بەشداری كردنی تیپی جۆدۆی ئافرەتانی هەولێر مامۆستا ڕازاوسەرپەرشتیاری تیپی جۆدۆی ئافرەتانی هەولێر گوتی: ئێمە ئامادەكارییەكی باشمان كردوە بۆ بەشداری كردن لەم پاڵەوانێتیە بە هەشت یاریزان بەشداری لە پاڵەوانێتیەكە دەكەین، سەرجەم یاریزانەكمان قواتبی قوتابخانەی چڕای خێران، هەموویان مەشقێكی باشیان كردوە لەسەردەستی راهێنەرانی تیپەكەیان بۆئەوەی بتوانین كێبركێ بكەین لەسەر بەدەست هێنانی ئەنجامێكی شایستە لە پاڵەوانێتیەكەدا، گوتیشی لێرەوە دەمەوێ سوپاسی مامۆستا بەكر كەریم بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر بكەین كە هەمیشە پاڵپشتی تیپەكەمان بووە هەمووكات هاوكار و پشتیوانی تیپەكەمان بووە، چونكە هەموویان قوتابین بەردەوام خەڵاتی كردوین، گوتیشی ئێمە بۆ بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستە دەچینە وڵاتی مەغریب و نوێنەری كوردستان و عێراقین لە خۆشمان ڕادەبینین بە ئەنجامی باشەوە بگەرێنەوە هەرێمی كوردستان.
