سەفین كانەبی: هەڵبژاردەی كوردستان بەشداریی پاڵەوانێتییەك لە سوید دەكات

سەفین كانەبی:   هەڵبژاردەی كوردستان بەشداریی پاڵەوانێتییەك لە سوید دەكات
لە وڵاتی ئەڵمانیاو لە شاری كۆڵن سەفین كانەبی سەرۆكی یەكێتیی تۆپی پێی كوردستان بەشداریی كۆبوونەوەی رێكخراوی (CONiFA)ی كرد، لەم كۆبوونەوەشدا كە لە نێو یاریگای ریین ئنیرگی نێودەوڵەتی بەڕێوەچوو و چەندین كەسایەتیی وەرزشی وڵاتانی ئەوروپا و جیهان بەشداربوون، لە بارەی بەشداری كردنی یەكێتیی تۆپی پێی كوردستان سەرۆكی یەكێتیی ناوەندیی تۆپی پێی كوردستان بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: ئێمە وەكو یەكێتیی ناوەندیی تۆپی پێی كوردستان بەفەرمی بانگهێشت كرابووین بۆبەشداری كردن لەیەكەم كۆبوونەوەی ئەم رێكخراوە، لە كۆبوونەوەكەشدا من بەفەرمی بوومە بەرپرسی كیشوەری ئاسیای ئەم رێكخراوە، لە هەمان كاتیشدا بوومە ئەندامی لێژنەی جێبەجێكار بە تێكڕای دەنگی ئەندامانی كۆبوونەوەكە ئەم پۆستەم پێدرا، گوتیشی لە تەوەرێكی كۆبوونەوەكەشدا باسی ئەو هەرێمانە كرا لەم رێكخراوە ئەندامن نزیكەی 20 هەرێم دەبن لە كیشوەرە جیاجیاكاندا، گوتیشی لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا هەڵبژاردەی كوردستان لە شاری ئوستەر سووندی سویدی بەشداری لەپاڵەوانێـتیی هەرێمەكان دەكات بە بەشداریی 12 هەرێم كە هەڵبژاردەی كوردستانیش بەشدار دەبێت، گوتیشی گرەنتی ئەوەشمان وەگرتووە ژمارەیەك ناوبژیوانی كوردستان ببەینە وڵاتی سوید بۆ بەشداری كردن لەم پاڵەوانێتییەدا، گوتیشی هەموو هەوڵێكم دەخەمە گەڕ بۆخزمەت كردن بە تۆپی پێ لە كوردستاندا و دروست كردنی پەیوەندیی گرنگ لە رووی وەرزشەوە لەگەڵ وڵاتانی جیهاندا.
Top