هیوا عومەر: چاوم لە بەدەستهێنانی نازناوی گۆڵكاری خولی كوردستانە

هیوا عومەر: چاوم لە بەدەستهێنانی نازناوی گۆڵكاری خولی كوردستانە
هیوا عومەر تاكە یاریزانی كوردی رۆژهەڵاتە لە ریزی یانەی وەرزشی هەندرێن كە ئەم وەرزە وەكو هێرشبەرێكی ترسناك ناسراوە لە یارییەكانی خولی نایابی عێراقی، لە دوازدە هەفتەی ڕابردووی خولی نایابی كوردستان توانیویەتی ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات لە یارییەكانی خولەكە و لە كۆی گشت یارییەكانی بەشداربوو نۆ گۆڵی تۆماركردووە لە یانەكانی بەرامبەریان و رۆڵێكی كاریگەریی هەبووە لەسەرخستنی یانەی هەندرێن بۆ پێشەنگی یانەكانی خولەكە لە قۆناغی یەكەمی خولەكە لەم بارەشەوە هیوا عومەر بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: ئەمساڵ توانیومانە ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەین لە یارییەكانی خولی نایابی كوردستاندا شان بە شانی چەندین یانە كە بەردەوام كێبڕكێ دەكەین لەسەر بەدەستهێنانی ئەنجامی شایستە، خولی نایابی كوردستان ساڵ بەساڵ ئاستی بەرزتر دەبێتەوە ئەم وەرزەش تا ئێستا ركابەریی بەهێز هەیە لە نێوان یانەكانی كوردستان، خۆشم بە خۆشحاڵ دەزانم كە لەم وەرزە توانیومە 9 گۆڵ تۆمار بكەم هەوڵیش دەدەم بە یارمەتیی یاریزانانی تیپەكەمان بتوانم زۆرترین گۆڵ تۆمار بكەم و ببمە گۆڵكاری خولی نایابی كوردستان، هێشتا كات زۆر ماوە بۆیە بڕیاردان لەسەر بەدەستهێنانی نازناوی خولەكە زووە، بەڵام پەنا بەخوا دەتوانم ئەنجامی شایستە بۆ یانەكەم تۆماربكەم، لێرەوەش سوپاسی دەستەی كارگێڕیی یانەكەمان و دەستەی راهێنەرانی یانەكە دەكەم كە بەردەوام هاوكاریی باشی ئێمەن بۆ سەرخستنی تیپەكە، هیچ كێشەو گرفتێكمان نییە، بۆیە لە یارییەكانی داهاتوودا زیاتر خۆم ماندوو دەكەم بۆ تۆماركردنی گۆڵی زیاتر، گوتیشی پێشتریش بەر لەوەی بێمە یانەی بروسك و دواتریش هەندرێن لە هەڵبژاردەی سەربازیی ئێرانی و یانەی موكریانی مەهاباد یاریم كردووە، لێرەوەش دەمەوێ خزمەت بە یانەی هەندرێن بكەم.
Top