بۆ یەكەم جار لە مێژووی تۆپی پێی عێراقدا كوردێك خۆی بۆ پۆستی سەرۆكایەتیی یەكێتیی تۆپی پێی عێراق دەپاڵێورێت بۆ كێبڕكێ كردن لەسەر بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆكایەتیی یەكێتیی تۆپی پێی عێراق كە لە ئێستادا لە تەنگژەدایە هەر چەندە عەبدولخالق مەسعود دەستی لە پۆستی سەرۆكی لێژنەی پێشبڕكێیەكانی یەكێتیی تۆپی پێی عێراقی كێشایەوە لەلایەن خۆشیەوە بەهۆی هەندێك كێشە لە یەكێتییەكە لە بارەی خۆپاڵاوتنیشی بۆ سەرۆكایەتیی یەكێتییەكە عەبدولخالق مەسعود جێگری یەكەمی سەرۆكی یەكێتیی تۆپی پێی عێراق بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: من تەنیا لە پۆستی سەرۆكی لێژنەی پێشبڕكییەكان دەستم لە كاركێشاوەتەوە ئەگەر نا بۆ سەرۆكی یەكێتیی تۆپی پێی عێراق خۆم هەڵدەبژێرم و هیچ كات پاشگەز نەبوومەتەوە، گوتیشی تاریق ئەحمەد و چەند كەسێكی تر لە یەكێتییەكە ماون و كارەكان بە تاكی بەڕێوەدەبەن، ئاماژەی بە سەرۆكی ئێستای یەكێتییەكە كرد لە پۆستەكەی و گوتی: سەرۆكی یەكێتیی تۆپی پێی عێراق كارەكان تاكڕەوانە بەڕێوەدەبات، گوتیشی تاكو ئێستا هیچ هەڕەشەیەكم لێ نەكراوە بۆ ئەوەی كە خۆم هەڵنەبژێرم لە هەڵبژاردەكانی داهاتوودا، بۆیە بە دڵنیاییەوە خۆم هەڵدەبژێرم و متمانەی تەواوم بەخۆم هەیە بۆ سەركەوتن