ئەمڕۆ لە خولی پلە یەكی كوردستان یانەكانی هەوڵی بەدەست هێنانی ئەنجامی باش دەدەن
لە چوار چێوەی یارییەكانی گەڕی چواردەهەم و پێش كۆتایی خولی یانە پلە یەكەكانی كوردستان بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە چەندین یاری گرنگ و چارەنوساز بەرێوەدەچێت لە یاریگا جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان، لە شاری سلێمانی لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو یانەی بروسك و سەرچنار رووبەرووی یەكتری دەبنەوە، بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی یانەی بروسك لە مەشقێكی چڕ بووینە بۆ بەدەست هێنانی سێ خاڵی یارییەكە و هەنگاو نان بۆ مسۆگەركردنی پلێتی خولی نایابی كوردستان، لەبەرامبەریشدا یانەی سەرچنار هەموو هەولێك دەدات بۆ بەدەست هێنانی ئەنجامێكی باش و خۆدووڕخستنەوە لە ناوچەی مەترسی، لە شاری هەڵەبجەش لە یارییەكی بەهێز و لوتكەدا هەردوو یانەی برایەتی پێشەنگی یانەكان و هەڵەبجەی شەهید، برایەتی بەسەركەوتنی لەم یارییەدا ڕاستەوخۆ سەردەكەوێت بۆ خولی نایابی كوردستان، یانەی هەڵەبجەش هەوڵی ئەنجامی باش دەدات، یانەی دەربەندیخانیش لە یارییەكی بەهێزدا لەسەر یاریگای خۆی و لەبەردەم هاندەرانی یانەكەی رووبەرووی یانەی سیروانی نوێ دەبێتەوە لە یارییەكی گرنگدا، بۆ ئەم یارییەش هەردوو یانە هەموو هەولێك دەدەن بۆ بەدەست هێنانی سەركەوتن، یانەی دەربەندیخانیش هەوڵ بۆ هەنگاونان بۆ خولی نایاب دەدات، یانەی شەهیدانیش لەسەر یاریگای پردێ دەبێتە میوانی یانەی ئاڵـتون كۆپری لەم یارییەشدا یانەی شەهیدان هەوڵی سەركەوتن دەدات بۆ ئەوەی لە خانەی ڕكابەری زیاتر خۆی نزیك بكاتەوە، یانەی ئاڵتون كۆپریش هەوڵی سەركەوتن دەدات بۆ دووركەوتنەوە لە ئەگەری دابەزین، یانەی ئاشتیش لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی خانەقین دەكات ، بۆئەم یارییەش یانەی ئاشتی هەوڵی ئەنجامی باش دەدات بۆئەوەی خۆی لە دابەزین رزگار بكات، یانەی سەورەش رووبەرووی یانەی سێمێل دەبێتەوە بۆ ئەم یارییەش هەردوو یانە هەوڵی سەركەوتن دەددەن، یانەی كۆیەش لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی سۆران دەكات.
