یانەی زاخۆ سێلا كامفۆری دوورخستەوە
هەر چەندە یانەی زاخۆ لە یارییەكانی خولی نایابی یانەكانی كوردستان لە ئاستێكی بەرزدایە لە كۆی ئەنجامدانی 13 یاری خاوەنی تەنیا 24 خاڵە و لە پلەی دووەمی ریزبەندی یانەكان دێت، بەهۆی كێشەی بەردەوام لە یانەكە و ئامادە نەبوون لە مەشقەكانی یانەكە بۆیە دەستەی راهێنەرانی یانەكە بڕیاری دوورخستنەوە یاریزان سێلا كامفۆری بەرازیلی دا لە یانەكە، لەم بارەشەوە سەرچاوەیەك لە یانەی وەرزشی زاخۆ گوتی" ئەم یاریزانە بەردەوام كێشەی هەبوو لە یانەكە و ئامادەی مەشقەكانی یانەكە نەدەبوو وەكو پێویست بۆیە دەستەی راهێنەرانی یانەكەمان بڕیاری دووڕخستنەوەی یاریزانی ناوبراویان داوە، ئێستاش یاریزان سێلا كامفۆری بەهیچ شێوەیەك پەیوەندی بە یانەی زاخۆ نەماوە و گەڕاتەوە شوێنی خۆی، گوتیشی تاكوئ ێستا هیچ یاریزانێكمان نەهێناوە بۆ ریزی پێك هاتەی یانەكەمان لە خولی نایابی كوردستان تەنیا نیازی ئەوەمان هەیە چەند یاریزانێكی تیپەكەی خۆمان لە ئاستی لاوان سەربخین، لە قۆناغی دووەمیش هەوڵی بەردەوام دەدەین ئاستمان بەرز بێتەوە پارێزگاری لە ئەنجامەكانی قۆناغی یەكەم بكەین.
