هەرێم كەلاری یاریزانی یانەی سلێمانی گۆرانكاری دەكرێت لە قۆناغی دووەم

هەرێم كەلاری یاریزانی یانەی سلێمانی گۆرانكاری دەكرێت لە قۆناغی دووەم
كارزان كانەبی
هەر چەندە ئەم وەرزە یانەی یانەی سلێمانی لە خولی نایابی یانەكانی كوردستان گرێبەستی لەگەڵ چەندین یاریزانی بەتوانا مۆركرد بەمەبەستی بەدەست هێنانی ئەنجامێكی شایستە لە یارییەكانی وەرزی نوێ‌ خولی نایابی یانەكانی كوردستان، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لە پلەی حەفتەم دێت لەر یزبەندی یانەكانی بە كۆكردنەوەی 18خاڵ لە سێزدە یاریدا ، لەم بارەشەوە هەرێم كەلاری یاریزانی هێلی بەرگری یانەی سلێمانی گوتی: ئەمساڵ تیپەكەمان لەگەڵ دەست پێكی یارییەكانی سەرەتای خولەكە زۆر باش بووە ئاستمان، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا چانس یاوەرمان نەبووە لەچەند یارییەكیش بەهەلەی خۆمان دۆڕاوین ، بە ئومێدی ئەوەشین لە قۆناغی دووەمی خولەكە بتوانین ئاستێكی باشتر لە قۆناغی یەكەم پێشكەش بكەین چونكە چەند گۆڕانكارییەك لە تیپەكە روویداوە بەهیوای ئەوەم بە لایەنی باشە بگەرێتەوە بۆیانەكە، لە بارەی هاتنی راهێنەری حەمید سەڵمان كە ئێستا چاودێری یاریزانان دەكات بۆخولی عێراقی ناوبراو گوتی: ئەم راهێنەرە زیاتر چاودێری یاریزانان دەكات و دەست نیشانیان دەكات بۆخولی عێراقی بۆیە پەیوەندیی وای نیە بەسەر ئێمەوە وەكو خولی كوردستان ، گوتیشی ئەگەر چەند یاریزانێكی ئاست بەرز بهێنێتە ریزی یانەكەمانەوە یاریزانانیش بەیەك دڵی و یەك جەستەیی یاری بكەن زۆر باش دەبێت و سالێكی تر یانەكەمان لە خولی عێراقی یاری دەكات دڵی هانجەرانی یانەكەمان خۆش دەبێتەوە، لە بارەی كێشەكانیشیان ناوبرارو گوتی: سوپاس بۆخوای گەورە ئێستا هیچ كێشەیەكمان نەماوە و لە داهاتووشدا نامانبێت ، چونكە لە داهاتوو كێشەكانمان چارەسەر كرا. ئیدارەی یانەكەشمان ئەوپەری ئامادەكاریان كردوە بۆقۆناغی دووەم و دەتوانین ئاست و ئەنجامی تیپەكەمان بەرز بێتەوە.
Top