تۆپی مۆندیالی بەرازیل بەسەر یانەكان دابەشكرا
لە شاری هەولێر لە بارەگای یەكێتی ناوەندی تۆپی پێی كوردستان بە ئامادەبوونی نوێنەری یانەكانی بەشدار لە خولی نایابی یانەكانی كوردستان و ژمارەیەك دەزگای راگەیاندن سەفین كانەبی سەرۆكی یەكێتی ناوەندی تۆپی پێی كوردستان بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆكی یەكێتیەكە ژمارەیەكی تۆپی مۆندیالی بەرازیلی بەسەر نوێنەری یانە پلە نایابەكانی كوردستان دابەشكرد، هەر لە كۆنگرە رۆژنامەوانیەكەدا سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان ئاماژەی بەوە دا كەوا خۆی سەردانی كۆمپانیای ئەدیداسی ئەڵمانی كردوە لە شاری فرانكفۆرت، گوتیشی ئەوەی لە توانای یەكێتی تۆپی پێی كوردستان هەبێت بۆ هێنانی تۆپی ئەدیداس ئێمە كردومانە، گوتیشی ئێمە چەندین بەرنامەی تایبەتمان هەیە بۆ سەرخستنی خولەكانی خۆمان و بەردەوامیش دەبین لە خزمەت كردنی یاریزانانی كوردستان و یانەكانی ، لە میانی دابەشكردنی تۆپەكانیش گوتی هەر یانەیەكی پلە نایابی كوردستان 7تۆپی بەركەوتووە ، ناوی تۆپەكەش (برازۆكا) بە شێوەیەكی زۆر نایاب دروست كردوە لە قۆناغی دووەمی خولی نایابی یانەكانی كوردستان بەكار دەهێنرێت، گوتیشی بەرنامەی باشمان دەبێت بۆ راهێنەران و ناوبژیوانانی كوردستان.
