سەرپەرشتیاری زاخۆ ریزی یانەكەی بەجێهیشت
هەر چەندە یانەی زاخۆ بە فەرمی گرێبەستی لەگەڵ عەلی هادی یاریزانی پێشووی یانەی زەورای شاری بەغدا مۆركردبوو بەمەبەستی سەرپەرشتی كردنی تیپی زاخۆ لە یارییەكانی وەرزی نوێ خولی نایابی یانەكانی عێراقی، بەڵام بەهۆی پێشكەش كردنی گرێبەستێك لە یەكێك لە یانەكانی عێراقی عەلی هادی ریزی یانەی زاخۆ بەجێهیشت و پەیوەندی بە یانەی كەربەلا كرد، لە بارەی دەستبەرداربوونی عەلی هادی لە یانەی زاخۆ كە ئەم وەرزە پەیوەندی بە یانەكە كردبوو، خەلیل ئەحمەد سكرتێری یانەی وەرزشی زاخۆ گوتی: ئێمە سەرەتا كە لەگەڵ عەلی هادی سەرپەرشتیاری تۆپی پێی یانەكەمان رێكەوتووبووین كە هەر كاتێك گرێبەستێكی مەشقدانەوەی پێشكەش بكرێت دەبێت ئێمە دەستبەرداری بین، دوای ئەوەش یانەی كەربەلا بەفەرمی داوای گرێبەستی لێ كرد ئێمە پێمان خۆش نەبوو كە دەست بەرداری یانەی زاخۆ بێت بەڵام لەسەر بڕیاری خۆی ئێمە دەستبەرداری بووین، بۆیە لە ئێستاشدا هەوڵ دەدەین بە زووترین كات شوێن گڕەوەیەكی بۆ شوێنی عەلی هادی بۆدۆزینەوە، هیچ كێشەو گرفتێكمان نیە ، گوتیشی بۆ بەهێز كردنی ریزی پێك هاتەی یانەكەمان ئێمە بەفەرمی گرێبەستمان لەگەڵ هەریەك لە یاریزانان (ئەیاد خەلەف و ئەحمەد حوسێن)مۆركرد، كە پێشووتر لە یانەی وەرزشی شورتە یارییان كردوە لە بارەی بڕی موچە و گرێبەستەكانیان ناوبراو ئامادە نەبوو هیچ بڕ گرێبەستێك ئاشكرا بكات لە ریزی یانەكەیان، بۆیە گوتیشی ئێمە بەردەوان دەبین لە بەهێز كردنی ریزی پێك هاتەی یانەكەمان و هێنانی یاریزانانی بەتوانا و بە ئەزموون بۆ یانەی زاخۆ بۆ كێبركێ كردن لەگەڵ یانەكانی تری خولەكە بۆ باشتربونی ئاستی تیپەكەمان.
