گرنگترین رووداوە وەرزشییەكانی كوردستان لە ساڵی 2013

گرنگترین رووداوە وەرزشییەكانی كوردستان لە ساڵی 2013
ئەمشەو ماڵئاوایی لە ساڵی 2013 دەكەین و سێشەممە بەخێرهاتنی ساڵی 2014 دەكەین بەهیوای ئەوەین ساڵی نوێی ساڵێكی پر لە خۆشی و كامەرانی و دەستكەوت بێت بۆ وەرزشی كوردستان لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی و ئاسیا و عێراق لە گشت یارییەكان جا چ لە یارییەكانی تاك یاخود یاریی بە كۆمەڵەكان بێت.
لە ساڵی 2013 چەندین دەستكەوت و چالاكی وەرزشی ئەنجام درا، كە بە پێویست و گرنگی پاڵەوانێتییەكان گرنكترین رووداوەكانی وەرزشی كوردستان لە ساڵی 2013 دەخەینە روو.
ئا: رێبین رەمزی

تۆپی پێ
لەم وەرزەدا یاری تۆپی پێ گرنگی زۆری پێدرا چ لە رووی یارییەكانی خولی ئاسیا بێت یاخود عێراق یانیش كوردستان، لە خولی عێراق یانەی هەولێر پلەی دووەمی خولەكەی بە دەستهێنا و هەردوو یانەی سلێمانی و كەركووك دابەزین بۆ خولی پلە یەكی عێراق، لە پاڵەوانێتیی جامی یەكێتیی ئاسیا یانەی هەولێر و دهۆك لە قۆناغی 16 ماڵئاواییان لە پاڵەوانێتییەكە كرد دوای ئەوەی بەرانبەر هەردوو یانەی شوڕتە-ی سووری و كوەێت -ی كوەێتی دۆڕان، لە خولی پلە نایابەكانی كوردستان یانەی زێرەڤانی توانی بۆ یەكەم جار لە مێژووی خۆیدا نازناوی پاڵەوانێتییەكە بە دەستبهێنێت و یانەی هەولێر پلەی دووەم لەسەر ئاستی پێشكەوتووان و لە جامی كوردستان یانەی پێشمەرگەی سلێمانی توانی نازناوەكە بە دەستبهێنێت و یانەی ئارارات پلەی دووەم و بۆ یەكەم جار پاڵەوانێتیی جامی سوپەر ئەنجامدرا، كە تیاییدا یانەی زێرەڤانی توانی پلەی یەكەم بە دەستبهێنێت و لەسەر ئاستی لاوان لاوانی زێرەڤانی توانی پلەی یەكەم بە دەستبهێنێت و لەسەر ئاستی تازەپێگەیشتوواندا، هەولێر توانی پلەی یەكەم بە دەستبهێنێت و لە خولی فۆتسالی كوردستان كچانی زێرەڤانی توانیان پلەی یەكەم بە دەستبهێنن و ئافرەتانی هەولێر پلەی دووەم، هەر لەم وەرزدا هەڵبژاردەی كوردستان بەشداریی لە دوو پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی كرد، هەڵبژاردەی كوردستان بەشداری لە پاڵەوانێتی مەرسیلیای نێودەوڵەتی كرد، كە تیاییدا توانی پلەی یەكەمی پاڵەوانێتیەكە بە دەستبهێنێت و هەروەها هەڵبژاردەی دووەمی كوردستان بەشداری لە پاڵەوانێتی نۆروی كاپ كرد و توانی پلەی سێیەم بە دەستبهێنێت.
هەر لەم ساڵەدا خولەكانی پلە یەك لەسەر ئاستی پێشكەوتووان و لاوان وپلە دوو و پلە سێی ئەنجامدرا.
تۆپی دەست
لە ساڵی 2013 دا یەكێتیی تۆپی دەستی كوردستان چوار پاڵەوانێتیی گرنگی ئەنجام دا لەسەر ئاستی كوڕان و كچان،لەسەر ئاستی كوڕان لە خولی پلە نایابەكانی كوردستان یانەی سلێمانی توانی نازناوی پاڵەوانێتییەكە بۆ خۆی مسۆگەر بكات و هەردوو یانەی هەولێر و نەورۆز پلەی دووەمیان بە دەستهێنا و لە خولی پلەی یەكی كوردستان یانەی سیروانی نوێ توانی پلەی یەكەم بە دەستبهێنێت و یانەی هێرش پلەی دووەم.
لەسەر ئاستی كوردستان لە وەرزی ئەمساڵدا ركابەرییەكی بەهێز لە نێوان یانەكان هەبوو بەمەبەستی بە دەستهێنانی نازناوی خولەكە، كە تیایدا ئافرەتانی هەولێر توانیان پلەی یەكەم بە دەستبهێنن و سەنحاریب پلەی دووەم و قەڵای توركمان پلەی سێیەم-ی بە دەستهێنا و لە خولی پلە یەكی كوردستان ئافرەتانی كەركووك توانی پلەی یەكەم بە دەستبهێنێت و یانەی خاك پلەی دووەم-ی بە دەستهێنا، لە خولی عێراق یانەكانی كوردستان توانیان كۆنتڕۆڵی پاڵەوانێتیەكە بكەن لەسەر ئاستی كچان، كە تیایدا ئافرەتانی هەولێر پلەی یەكەمی خولەكی بە دەستهێنا و یانەی قەڵای توركمان پلەی دووەم و یانەی ئەفرۆدێت پلەی سێیەمی خولەكەیان بە دەستهێنا.
هەر لەم ساڵەدا یانەی ئافرەتانی هەولێر بەشداریی لە پاڵەوانێتییەكی یانەكانی عەرەبی كرد لە وڵاتی مەغریب، بەڵام ئەنجامەكانی وەكو پێویست نەبوون، هەروەها یانەی ئەفرۆدێت بەشداری لە پاڵەوانێتیی نێودەوڵەتی كرد لە وڵاتی ئیمارات، بەڵام ئەنجامەكانی وەكو پێویست نەبوو.
تۆپی بالە
خولەكانی كوردستان بۆ تۆپی بالە لەسەر ئاستی كوڕان و كچان بۆ نایاب ئەنجامدرا، كە تیایدا ركابەرییەكی بەهێز لە نێوان یانەكان هەبوو، لەسەر ئاستی كوڕان بۆ پێشكەوتووان پێشمەرگەی سلێمانی توانی پلەی یەكەم بە دەستبهێنێت و هەولێر پلەی دووەم و لەسەر ئاستی لاوان لاوانی هەولێر پلەی یەكەمی بە دەستهێنا و لەسەر ئاستی كچان یانەی برایەتی توانیان پلەی یەكەم بۆ خۆیان مسۆگەر بكەن دوای ركابەرییەكی بەهێز لەگەڵ یانەكان و یانەی ئەكاد پلەی دووەم.
لەسەر ئاستی عێراق یانەی هەولێر بەشداری لە پاڵەوانێتیی تازەپێگەیشتووان كرد و توانی پلەی دووەم بە دەستبهێنێت و لەسەر ئاستی پێشكەوتووان یانەكانی كوردستان ئەنجامێكی ئەوتۆیان بە دەست نەهێنا و لەسەر ئاستی كچان یانەی ئەكاد بووە پاڵەوانی عێراق.
تۆپی باسكە
یەكێتیی تۆپی باسكەی كوردستان لە وەرزی ئەمساڵدا چەندین پاڵەوانێتی لەسەر ئاستی كوڕان و كچان لە پلە نایاب و پلە یەك ئەنجامدا، لەخولی پلە نایابەكانی كوردستان بۆ تۆپی باسكە لەسەر ئاستی كوڕان، یانەی زاخۆ توانی پلەی یەكەم بە دەستبهێنێت و یانەی دهۆك پلەی دووەم و لەسەر ئاستی كچان یانەی ئەكاد پلەی یەكەمی بە دەستهێنا، هەروەها پاڵەوانێتیی پلە یەكی كوردستان ئەنجامدرا، كە تیایدا یانەی برایەتی پلەی یەكەم و دەربەندیخان پلەی دووەم و قەڵا پلەی سێیەمیان بەدەستهێنا و لەسەر ئاستی كچان یانەی گارە بووە پاڵەوانی پلە یەكی كوردستان و لە خولی لاوانی كوردستان لاوانی دهۆك توانیان پلەی یەكەم بە دەستبهێنن.
لە خولی عێراق، لەسەر ئاستی كوڕان یانەی دهۆك توانی پلەی سێیەم بە دەستبهێنێت و یانەی زاخۆ پلەی چوارەم، بەم ئەنجامە یانەی زاخۆ بەشداری لە پاڵەوانێتیی یانەكانی عەرەبی كرد، كە لە وڵاتی لیبیا بەڕێوەچوو و توانی پلەی چوارەم بە دەستبهێنێت و لەسەر ئاستی كچان، كچانی سەنحاریب پلەی یەكەمیان بە دەستهێنا و ئەكاد پلەی دووەم.
پایسكلسواری
یانەكانی كوردستان توانیان كۆنتڕۆڵی پاڵەوانێتییەكانی عێراق بكەن لەسەر ئاستی كوڕان و كچان بۆ پایسكلسواری، كاتێك لەسەر ئاستی كوڕان بۆ تازەپێگەیشتووان و پێشكەوتووان و لاوان پلەكانی پێشەوە بۆ خۆیان مسۆگەر كردبوو، لەسەر ئاستی كوڕان بۆ پێشكەوتووان یانەی هەولێر توانی پلەی دووەم بە دەستبهێنێت و یانەی سۆلاڤ پلەی سێیەم و لەسەر ئاستی لاوان لاوانی برایەتی پلەی یەكەم و لاوانی هەولێر پلەی دووەم و لەسەر ئاستی تازەپێگەیشتووان یانەی سۆلاڤ پلەی دووەم و ئامێدی پلەی سێیەم و یانەی هەولێر پلەی چوارەم، لەسەر ئاستی كچان یانەی نەورۆز پلەی یەكەم و یانەی دووكان پلەی دووەم و یانەی ئافرەتانی هەولێر پلەی سێیەم.
بەهۆی بە دەستهێنانی پلەی دووەم یانەی هەولێر بەشداری لە پاڵەوانێتیی یانەكانی عەرەبی كرد، كە لە وڵاتی ئیمارات لە شاری راس ئەلخێمە بەڕێوەچوو.
لە پاڵەوانێتییەكانی كوردستان یانەی هەولێر توانی پلەی یەكەم لەسەر ئاستی كوڕان بۆ پێشكەوتووان و لاوان و تازەپێگەیشتووان بە دەستبهێنێت و لەسەر ئاستی كچان یانەی نەورۆز پلەی یەكەمی بە دەستهێنا و یانەی دووكان پلەی دووەم و ئافرەتانی هەولێر پلەی سێیەم.
هەروەها پاڵەوانێتیی هەڵبژاردەی پارێزگاكانی كوردستان بۆ كوڕان و كچان ئەنجامدرا، كە تیایدا لەسەر ئاستی كوڕان هەڵبژاردەی پارێزگای هەولێر پلەی یەكەم و كەركووك پلەی دووەم و لەسەر ئاستی كچان هەڵبژاردەی پارێزگای سلێمانی پلەی یەكەم و هەڵبژاردەی پارێزگای هەولێر پلەی دووەمیان بە دەستهێنا.
تێنسی سەرمێز
لەم یارییەدا ركابەرییەكی یەكجار بەهێز لە نێوان یانەكانی كوردستان هەبوو بۆ بەدەستهێنانی نازناوی پاڵەوانێتیی كوردستان لەسەر ئاستی كوڕان و كچان و بەهەمان شێوە لە پاڵەوانێتیی عێراق.
پاڵەوانێتیی كوردستان بۆ كوڕان یانەی برایەتی توانی پلەی یەكەم بە دەستبهێنێت بۆ یەكەم جار لە مێژووی خۆیدا و یانەی سلێمانی پلەی دووەم و پێشمەرگەی سلێمانی پلەی سێیەم و لەسەر ئاستی كچان یانەی شەقڵاوە پلەی یەكەم و ئەفرۆدێت پلەی دووەم و یانەی سۆلاڤ پلەی سێیەم.
هەروەها پاڵەوانێتیی تازەپێگەیشتووان لەسەر ئاستی كوڕان بۆ یانەكان ئەنجامدرا، یانەی دهۆك پلەی یەكەم و یانەی پێشمەرگەی سلێمانی پلەی دووەم و یانەی زێرەڤانی پلەی سێیەمی بە دەستهێنا و لەسەر ئاستی بەچكەشێران بۆ كوڕان یانەی پێشمەرگەی سلێمانی پلەی یەكەم و یانەی دهۆك پلەی دووەم.
لە پاڵەوانێتییەكانی عێراق، یانەكانی كوردستان ئەنجامیان وەكو پێویست نەبوو، لەسەر ئاستی كوڕان یانەی سلێمانی پلەی چوارەم-ی بە دەستهێنا و یانەی برایەتی پلەی حەفتەم و لەسەر ئاستی كچان یانەی شەقڵاوە پلەی دووەمی بە دەستهێنا و بەشداری پاڵەوانێتیی یانەكانی عەرەبی كرد لە وڵاتی ئوردەن لەم پاڵەوانێتیەدا پلەی حەفتەمی بە دەستهێنا.
دەستكەوتە جۆراوجۆرەكان
*پاڵەوانی لەشجوانیی كوردستان سەردار ئیسماعیل توانی نازناوی پاڵەوانێتیی جیهان بۆ لەش جوانی (WABA) لە وڵاتی ئەڵمانیا بە دەستبهێنێت
* هەڵبژاردەی كیك بۆكسێنگی كوردستان بەشداری لە پاڵەوانێتییەكی نێودەوڵەتی جیهانی كرد لە وڵاتی یۆنان ئەنجامدرا و توانیان دوو ملوانكەی زێڕ و چەند ملوانكەیەكی زیو و برۆنز بە دەستهبێنن.
* ئافرەتانی هەولێر بووە پاڵەوانی كوردستان بۆ یاریی جۆدۆ لەسەر ئاستی كچان.
* پێشمەرگەی سلێمانی بووە پاڵەوانی یانەكانی كوردستان بۆ كاراتێ و یانەی سەید سادق پلەی دووەمی بە دەستهێنا.
* لە پاڵەوانێتیی هێزی لەش لەسەر ئاستی لاوان سلێمانی پلەی یەكەمی بەدەستهێنا و لەسەر ئاستی پێشكەووتوانیش یانەی خاك پلەی یەكەمی بە دەستهێنا.
* كچانی ئەكاد توانیان نازناوی پاڵەوانێتی مەلەوانی یانەكانی كوردستان بە دەستبهێنین و یانەی سلێمانی پلەی دووەم و یانەی پێشمەرگەی هەولێر پلەی سێیەم-ی بە دەستهێنا.
* لە هەولێرفیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شەتڕەنج ئەنجامدرا، 22 وڵات بەشداری تیاییدا كردبوو و لەسەر ئاستی كوڕان و كچان، لەسەر ئاستی كوڕان یاریزانی هۆڵەندی سێرجی پلەی یەكەم و یاریزانی ئۆكرانی تارلێف پلەی دووەم و یاریزانی هەنگاری عەتیلە پلەی سێیەمی بە دەستهێنا و لەسەر ئاستی كچانیش ساڤینا كچە یاریزانی رووسی پلەی یەكەمی بە دەستهێنا و كچە یاریزانی بولگاری ئەدریانا پلەی دووەمی بە دەستهێنا و یاریزانی رۆمانی ئەلینا پلەی سێیەمی بە دەستهێنا و لە یاریی شەترەنجی خێرا یاریزانی كوردستان حوسێن عەلی پلەی یەكەم و كاسبارۆڤ لە وڵاتی رووسیای سپی پلەی دووەم و یاریزانی پۆلەندی ئارتۆر پلەی سێیەمی بە دەستهێنا.
Top