لە خولی فوتساڵی كچانی یانەكانی كوردستان: ئافرەتانی هەولێر، زێرەڤانی سەركەوتنی گەورەیان تۆماركرد

لە خولی فوتساڵی كچانی یانەكانی كوردستان: ئافرەتانی هەولێر، زێرەڤانی سەركەوتنی گەورەیان تۆماركرد
كارزان كانەبی
لە چوار چێوەی یارییەكانی هەفتەی چوارەمی خولی فوتساڵی نایابی یانەكانی كوردستان لە ئاستی كچان، لە چەند شارێكی شارەكانی كوردستان چوار یاری گرنگ لە نێوان یانەكانی كوردستان بەرێوەچوو، لە شاری كەركوكی دڵی كوردستان لە یارییەكی یەك لایەنەدا هەردوو تیپی ئافرەتانی هەولێرو كەركوك رووبەرووی یەكتری بوونەوە، لەم یارییەشدا كچانی ئافرەتانی هەولێر گۆڵ بارانی ئافرەتانی كەركوكیان كردو یارییەكەیان بە ئەنجامی(12-1)گۆڵ لێ بردەو، لە شاری سلێمانیش لە یارییەكی تاڕادەیەك ئاساندا كچانی ئەفرۆدێت توانیان بە ئاست و بەئەنجام لە كچانی قەڵای توركمانی ببەنەوە و یارییەكەیان بە ئەنجامی(13-0)گۆڵ بردەوە و زەنگێكی مەترسیان بۆ یانەكانی تر لێدا، پیرەمەگرونیش لەسەر یاریگای خۆی لە یارییەكی بەهێزدا رووبەرووی كچانی زێرەڤانی پێشەنگی یانەكان بووەنەوە، لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوو یانە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد، كچانی زێرەڤانیش درێژیان بە سەركەوتنەكاندا و یارییەكەیان بە ئەنجامی(6-3)گۆڵ لە كچانی پیرەمەگروون بردەوە، لە شاری دهۆكیش لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو تیپی گارە و سەنحاریب رووبەروونەوە یەكتری بوونەوە، لەم یارییەشدا كچانی سەنحاریب توانیان یارییەكە بە ئەنجامی(7-1)گۆڵ بردەوە، ریزبەندی یانەاكنیش بەم شێوەی خوارەوەبوو.
1-زێرەڤانی 12خاڵ
2-ئەفرۆدێت12خاڵ
3-ئافرەتانی هەولێر9خاڵ
4-سەنحاریب 9خاڵ
Top