هەڵبژاردەی گۆڵ بۆڵی هەولێر نازناوی پاڵەوانێتی گۆڵ بۆڵی كوردستانی بەدەست هێنا
وەكو بەرنامەی ساڵانەی خۆیان و بەمەبەستی زیاتر گرنگی دان بە یارییەكانی گۆڵ بۆڵ بۆ وەرزشكارە خاوەن پێداویستیە تایبەتیەكان، گرنگی دانی زیاتر بەتوانای یاریزانە نابینایەكان بەسەرپەرشتی لێژنەی پارا ئۆڵۆمپی هەرێمی كوردستان و لە ژێر چاودێری لێژنەی ئۆڵۆمپی هەرێمی كوردستان، لە شاری هەولێر لە ۆهڵێ كۆلێژی پەروەردەی وەرزشی زانكۆی سەلاحەدین پاڵەوانێتی گۆڵ بۆڵی هەڵبژاردەی شارەكانی كوردستان بەرێوەچوو، لەم پاڵەوانێتیەشدا یاریزانانی بەشداربوو ئاستێكی بەرزیان لە پاڵەوانێتیەكە پێشكەش كرد، دوای ئەنجامدانی چەندین یاری هەردوو هەڵبژاردەی گۆڵ بۆڵی هەولێر وهەڵبژاردەی دهۆك گەیشتنە یاری كۆتایی پاڵەوانێتیەكە، لە یاری كۆتایشدا یاریزانانی هەڵبژاردەی هەولێر توانیان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن، هەڵبژاردەی هەولێریش یارییەكەی بە سوودی خۆی كۆتایی پێهێنا بە ئەنجامی(13-3)گۆڵ و نازناوی پاڵەوانێتەكەی بردەوە .دواتریش خەڵات و دیاری بەسەر یاریزانانی هەڵبژاردەكان دابەشكرا.
1-هەڵبژاردەی هەولێر
2-هەڵبژاردەی دهۆك
3-هەڵبژاردەی سلێمانی
