لە خولی نایابی كوردستان : هەندرێن پێشەنگی یانەكانی وەرگرت

لە خولی نایابی كوردستان : هەندرێن پێشەنگی یانەكانی وەرگرت
كارزان كانەبی
لە چوار چێوەی یارییەكانی هەفتەی دوازدەهەمی خولی نایابی یانەكانی كوردستان لە چەند یاریگایەكی جیاجیای شارەكانی كوردستان حەفت یاری گرنگ و بەهێز لەم هەفتەیە بەرێوە چوو، یانەی هەولێر لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە یارییەكی بەهێزدا لە یانەی هەلۆی دەڤەری بارزانی بردەوە بە تاكە گۆلێكی یاریزان نیاز محەمەد، لە پیرمامیش لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو یانەی ئارارات و زێرەڤانی رووبەرووی یەكتری بوونەوە، لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی زێرەڤانی توانیان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن و یارییەكەشیان بە ئەنجامی(2-1)گۆڵ لە ئاراراتی خاوەن یاریگا بردەوە، گۆڵەكانی زێرەڤانی هەریەك لە یاریزانان(هۆزان ئازاد، زیاد ئەحمەد)لەخولەكەكانی 15و 92 تۆماریان كرد، تاكە گۆڵی ئاراراتیش یاریزان (سەمەد ئیسماعیل) بە لێدانی سزا تۆماری كرد، یانەی پێشمەرگەی هەولێریش لە شاری كەلار رووبەرووی یانەی شێروانە بووە و لەم یارییەشدا هەردوو یانە بە گۆلێك و بەخالێك یەكسان بوون، گۆڵی شێروانە(شاهر عەنتەر)تۆماری كرد، گۆڵی پێشمەرگەی هەولێر یاریزان(شێرزاد محەمەد)تۆماری كرد، لە شاری كەركوكیش لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو یانەی كەركوك و دهۆك بەیەك گەیشتن لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوو یانە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كردو هەردوو یانەش بەبێ گۆڵ یەكسان بوون، یانەی هەندرێنیش لەسەر یاریگای خۆی لە یارییەكی بەهێزدا میوانداری یانەی زاخۆی كردو یارییەكەی بەتاكە گۆلێكی یاریزان (هیوا عومەر) یارییەكەی بردەوە وهاتە پێشەنگی یانەكانی خولەكە، یانەی ئاڵاش لەسەر یاریگای خۆی ئەم هەفتەیەش دووچاری شكست هات و نەیتوانی ئەنجامی تیپەكەی ڕاست بكاتەوە و بە یانەی پێشمەرگەی سلێمانی دۆڕا بە تاكە گۆلێكی بێ بەرامبەر، یانەی سلێمانیش دێریی شارەحەیاتەكەی بە سوودی خۆی بەكۆتا هێنا بە ئەنجامی(1-0)گۆڵ، تاكە گۆڵی یارییەكە ئەحمەد سالارتۆماری كرد، ریزبەندی یانەكانیش بەمشێوەی خوارەوەبوو.
1-هەندرێن 24خاڵ
2-كەركوك 22خاڵ
3-زاخۆ20خاڵ
4-هەندرێن20خاڵ
Top