لە شاری سلێمانی بۆماوەی چوار رۆژ كێبڕكێیەكانی تیپی هەریەك لە هەڵبژاردەی بالەی پەروەردە گشتییەكانی هەولێرو دهۆك و سلێمانی و كەركوك و گەرمیان لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان لە هەردوو ئاستی كوڕان و كچان، پاڵەوانێتیی بالەی هەڵبژاردەكانی هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو، دوای ئەنجامدانی چەندین یاری لە نێوان تیپە بەشداربووەكانی سەر ئاستی هەرێمی كوردستان، هەڵبژاردەی كوڕانی هەولێر توانیان بە ئاست و ئەنجام بە لێهاتوویی راهێنەری بەتوانای شاری هەولێر كاكە جوان لە هەر چوار یاری لە بەرامبەر هەریەك لە تیپەكانی دهۆك و سلێمانی و گەرمیان و كەركوك بباتەوە، لە دوایین یاریی خولەكەش لەبەرامبەر هەڵبژاردەی دهۆك توانی ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن و بە ئەنجامی (3-0)گێم یارییەكەی بردەوە و نازناوی خولەكەی بەرز كردەوە، لە ئاستی كچانیش هەڵبژاردەی سلێمانی دوای سەركەوتنی بەسەر تەواوی هەڵبژاردە بەشداربووەكان نازناوەكەی لە شارە حەیاتەكە هێشتەوە و هەڵبژاردەی كچانی هەولێریش توانی پلەی دووەمی پاڵەوانێتییەكە بهێڵێتەوە، جێگای ئاماژە پێكردنە ئەم پاڵەوانێتییە بەرێوەبەرایەتیی گشتی چالاكی و دیدەوانی وەرزش و هونەر لە وەزارەتی پەروەردە سەرپەرشتیی دەكرد، پاڵەوانێتییەكەش بەرنامەداڕێژراوێكی باشی بۆ كرابوو، لە بارەی بەدەستهێنانی نازناوەكەش حەكیم كانەبی سەرۆكی شاندی هەڵبژاردەی هەولێر بۆگۆڤاری گوڵان گوتی: پاڵەوانێتییەكە ئاستێكی باشی هەبوو، یاریزانانی ئێمەش وەكو هەڵبژاردەی هەولێر ئامادەكارییەكی باشمان كردبوو بۆ نازناوەكە هاتبووین و توانیمان نازناوەكە ببەینەوە هەولێری پایتەخت سوپاسی شاند و كارگێڕانی تەواوی ستافی هەڵبژاردەی هەولێر دەكەم كە ئەوپەڕی هەوڵی خۆیاندا لەگەڵ ئێمە هەموو كات لە خەمی تیپەكەدا بوونە، بەهیوای ئەوەشم ساڵ بەساڵ ئاستی پاڵەوانێتییەكە بەرزتربێت.