دوای ئەوەی یانەی وەرزشیی زێڕەڤانی پاڵەوانی وەرزی رابردووی هەردوو جامی كوردستان و خولی نایابی یانەكانی كوردستان ئەم وەرزە گرێبەستی لەگەڵ چەندین یاریزانی بەتوانا مۆركرد بۆئەوەی بتوانێ ئەنجامێكی شایستە لە وەرزی ئەمساڵی خولەكە بەدەست بهێنێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەم وەرزە تاكو ئێستا یانەی زێڕەڤانی نەیتوانیوە پێشەنگی یانەكان وەربگرێت، هەر بۆیەش بە هۆی كێشەكانی نێو خۆی یانەكە دەستەی كارگێڕیی یانەی وەرزشی زێڕەڤانی بڕیاری دوورخستنەوەی هەریەك لە یاریزانان(جاسم محەمەدسلێمان، زێرەڤان محەمەد، فەرهادسدیق، هەرژین خەسرۆ) لە ریزی یانەكە، لەبارەی دوورخستنەوەی ئەم یاریزانانەش عەبدولخالق حەسەن سەرۆكی یانەی وەرزشی زێڕەڤانی بۆگۆڤاری گوڵان گوتی: ئێمە كاتی خۆی كە گرێبەستمان لەگەڵ یاریزانان مۆركردووە كۆمەڵێك بڕگە و بابەت هەبووە لە كاتی رێكەوتنی هەردوولامان بەڵام دوورخستنەوەی ئەم یاریزانانە هەر یەكەو بە هۆكارێك بووە هەندێكیان كێشەیان لەگەڵ راهێنەر هەبووە هەندێكیان كێشەیان لەگەڵ دەستەی كارگێڕی هەبووە هیچ یەكێك لەم یاریزانانە بەبێ هۆكار دوورنەخراونەتەوە لە یانەكە، بۆ پڕكردنەوەی شوێنی ئەوانیش ئێمە یاریزانی بەتوانا دەهێنین بۆئەوەی سوودیان لێ وەربگرێن.