سەرۆكی حكومەت یانەی كەركوك لە قەیرانی دارایی رزگار دەكات

سەرۆكی حكومەت یانەی كەركوك لە قەیرانی دارایی رزگار دەكات
دوای ئەوەی یانەی وەرزشی كەركوك بە هۆی قەیرانە داراییەكانی بڕیاری ڕاگرتنی سەرجەم چالاكییە وەرزشیيەكانی یانەكەیاندا بۆئەوەی لایەنی پەیوەندیدار بە هانایانەوە بچن، لەگەڵ ئەوەشدا یانەی كەركوك بەردەوام داوای هاوكاری لە لایەنە پەیوەندیدارەكانی شاری كەركوكی كردبوو لە پارێزگارو چەندین شوێنی تر بەڵام هیچ لایەك بەدەم داواكارییەكانی یانەكە نەچوون، بەڵام لە دواجاردا نوسینگەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دابین كردنی بڕە پارەیەكی بۆیانەكەدا بۆ چارەسەر كردنی گرفتە داراییەكانی یانەكە، لەم بارەشەوە رێبوار تۆفیق ئەندامی دەستەی كارگێڕیی یانەی كەركوك بە بۆگۆڤاری گوڵان گوتی: دوای ئەوەی تووشی قەیرانێكی دارایی سەخت بووین لە یانەكەمان، بڕیاری ڕاگرتنی سەرجەم چالاكییەكانی یانەكەمان دا هەرچەندە لە چەندین دەرگاماندا بۆ ئەوەی هاوكاریمان بكەن، بەڵام هیچ كەسێك و بەرپرسێك لە شاری كەركوك هاوكاری ئێمەیان نەكرد، بەخۆشحاڵییەوە نوسینگەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری چارەسەر كردنی قەیرانە داراییەكەی ئێمەیان دا بدەن، ئێمەش هەموو دەرخستەكانمان تەواو كردووە و ناردوومانە بۆ نوسینگەی سەرۆكی حكومەت داوای 500ملیۆن دینارمان كردووە بۆ ئەوەی ئەم بڕە پارەیە كێشە داراییەكانمان چارەسەر بكرێت، لەم بڕوایەین لە رۆژانی داهاتوو تەواوی ئەو پارەیەمان پێ بگات كە داوامان كردبوو بۆئەوەی سەرجەم چالاكییەكانمان بە شێوەیەكی باشتر لە جاران دەست پێبكەینەوە.
Top