وەكو بەرنامەی ساڵانەی خۆیان و بەمەبەستی زیاتر گرنگی دان بە یارییەكانی زۆرانبازی لەسەر ئاستی شاری هەولێری پایتەختی كوردستان، لقی هەولێری یەكێتیی زۆرانبازیی شارەكە لەهۆڵی بنكەی وەرزش و لاوانی هەولێر بەبەشداری پێنج یانەی شاری هەولێرو دەوروبەری لە هەردوو ئاستی تازە پێگەیشتوان و بەچكە شێران، بۆ ماوەی یەك رۆژ پاڵەوانێتیی زۆرانبازیی یانەكانی شارەكە بەڕێوەچوو، لە پاڵەوانێتییەكەشدا یاریزانانی بەشداربووی یانەكە لە هەردوو ئاستەكە كێبڕكێی بەهێزیان دەكرد بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامی شایستە لە پاڵەوانێتییەكە، مەبەست لە ئەنجامدانی ئەم پاڵەوانێتییەش ئامادەكردنی تیپەكانی شاری هەولێرە بۆ پاڵەوانێتییەكانی كوردستان و عێراق، ئەنجامی كۆتاییش بەم شێوەیەی خوارەوەیە.
ئاستی تازە پێگەیشتوان
1-پێشكەوتن
2-قەڵا
3-هەولێر
ئاستی بەچكە شێران
1-هەولێر
2-ناوەندی بنكەی وەرزش و لاوانی هەولێر
3-جیهان