كوڕانی هەولێرو كچانی سلێمانی پاڵەوانی پاسكیسوارانی پارێزگاكان بوون

كوڕانی هەولێرو كچانی سلێمانی پاڵەوانی پاسكیسوارانی پارێزگاكان بوون
وەكو بەرنامەی خۆی و بەمەبەستی زیاتر گرنگیدان بە یارییەكانی پاسكیلسواری لە شارەكانی كوردستان، بەچاودێریی لێژنەی ئۆڵۆمپی هەرێمی كوردستان و بەسەر پەرشتیی یەكێتیی ناوەندیی پاسكیلسواری كوردستان، لە شاری كەركوك بە بەشداری هەریەك لە هەڵبژاردەی پاسكیلسواراكانی لە شارەكانی هەولێرو دهۆك و كەركوك و سلێمانی پاڵەوانێـتیی پاسكیلسواری هەڵبژاردەی شارەكانی كوردستان بەڕێوەچوو بۆماوەی دوو رۆژ، یارییەكانی پاڵەوانێتییەكەش بۆ هەردوو ئاستی كوڕان بە ماوەی 60كم و بۆ ئاستی كچانیش بۆماوەی 18كم بوو، كێبڕكێیەكانیش لەسەر رێگای كەركوك – قادركەرەم - لەیلان بەڕێوەچوو، لە پاڵەوانێتییەكەشدا كچ و كوڕە یاریزانانی هەڵبژاردەی شارەكانی لە كەش و هەوایەكی باراناوی یارییەكانی خۆیان ئەنجامدا و كێبڕكێی بەهێزیان دەكرد لەسەر بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستە. ئەنجامی كۆتاییش بەمشێوەی خوارەوەبوو.
ئاستی كوڕان
1-هەولێر
2-كەركوك
3-دهۆك
ئاستی كچان
1-سلێمانی
2-هەولێر
3-كەركوك
ئاستی تاكی كچانیش بەمشێوەی خوارەوە بوو
1-نیان یاسین-سلێمانی
2-لەنجە سەلام-سلێمانی
3-چریكە ئەدهەم-هەولێر
واش بڕیارە ئەو یاریزانانەی ئەنجامیان باش بووە لەم پاڵەوانێتییە وەكو یاریزانی هەڵبژاردەی كوردستان دەست نیشان بكرێن.
Top