دهۆك لە خالێك لە بەسرا گەڕایەوە

دهۆك لە خالێك لە بەسرا گەڕایەوە
نەفتیش لە مەسافی بردەوە كارزان كانەبی لەمیانی یارییەكانی هەفتەی هەشتەمی خولی نایابی یانەكانی عێراقی لە شاری بەسرە لە یارییەكی بەهێزدا یانەی دهۆك بووە میوانی یانەی مینای شارەكە لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوو یانە هەر لە سەرەتای یارییەكەوە بەپلانەكانی ڕاهێنەرەكانیان هێرشیان دەبردە سەر گۆڵی یەكتری بەمەبەستی تۆماركردنی گۆلێك لە یارییەكە دا لەم ناوەشدا یاریزانانی یانەی مینا دەست پێشخەرییان كردبە تۆماركردنی گۆلێك و ئەم گێمەش بۆ بەرژەوەندی یانەی مینا بەكۆتایی هات، لە گێمی دووەمی یارییەكە یاریزانانی یانەی دهۆك هەوڵی ڕاست كردنەوەی ئەنجامی یارییەكەیان دەدا و یانەی مینای میوانداریش لەبەردەم هاندەرانی یانەكەی بە هێرشی پێچەوانە یارییان دەكرد، لەگەڵ ئەوەشدا یاریزانانی یانەی دهۆك بەردەوام بە پلانەكانی راهێنەری بەتوانای یانەكە سائیر جەسام بەردەوام لە هەوڵی كەمكردنەوەی ئەنجامەكان بوو لەم ناوەشدا یانەی مینا گۆڵی دووەمیان تۆماركرد، لەبەرامبەریشدا یانەی دهۆك بەردەوام بون لە هێرشەكانیان و یاریزانی پیشەگەری بەرازیلی ماسیۆ ئەمبۆتا توانی دوو گۆڵ لەسەر یەك تۆماربكات و ئەنجامی یارییەكە یەكسان بكاتەوە بۆیانەی دهۆك و یاریزانانی تیپی دهۆك لە هەوڵی بەردەوامبوون بۆ گۆڵی زیاتر بەڵام گشت هەوڵەكانیان بێ سوو بوو سەرئەنجامیش هەردوو یانە بە دوو گۆڵ یەكسان بوون.یانەی دهۆك لە شاری بەسراوە بە خالێك گەڕانەوە و یانەی دهۆكیش لە سێ یاری ڕابردوو توانی 7خاڵ بەدەست بهێنێت.نەفتیش لە شاری بەغدا لە یانەی مەسافی بردەوە.بە تاكە گۆلێكی بێ بەرامبەر.
Top