لە خولی فوتساڵی یانە نایابەكانی كوردستان: زێرەڤانی گۆڵبارانی ئافرەتانی هەولێری كرد، قەڵاش تووشی شكست هات
لەمیانی یارییەكانی هەفتەی دووەمی خولی نایابی فوتساڵی كچانی یانە پلە نایابەكانی كوردستان، لە چەند هۆلێكی داخراوی شارەكانی كوردستان چوار یاری گرنگ و بەهێز بەرێوەچوون، لە هۆڵی داخراوی شەهید فرەنسۆ هەریری لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو یانەی زێرەڤانی وئافرەتانی هەولێر رووبەرووی یەكتری بوونەوە لەم یارییەشدا كچە یاریزانانی یانەی زێرەڤانی بە ئاست و بە ئەنجام یارییەكەیان بردەوە بە ئەنجامی(9-2)گۆڵ، لە هۆڵی داخراوی بنكەی وەرزش و لاوانی بنەسڵاوە لە قەزای دەشتی هەولێر لە یارییەكی بەهێزدا، كچانی قەڵای توركمانی دووچاری شكشتێكی چاوەڕوان نەكراووبوون لەسەر دەستی یانەی پیرەمەگروون یارییەكەیان بە ئەنجامی(6-1)گۆڵ پێ دوڕاند، لە شاری دهۆكیش لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو تیپی سەنحاریب و ئافرەتانی كەركوك بەیەك گەیشتن، لەم یارییەشدا كچانی سەنحاریب توانیان یارییەكە ببەنەوە بە ئەنجامی(6-2)گۆڵ، لە شاری سلێمانیش لە هۆڵی ڕاپەرین لە یارییەكی گرنگدا كچانی ئەفرۆدێت توانیان لە كچانی گارەی شاری دهۆك ببەنەوە بە ئەنجامی(4-1)گۆڵ، ریزبەندی یانەكانیش بەم شێوەی خوارەوەییە.
1-زێرەڤانی 6خاڵ
2-ئەفرۆدێت 6خاڵ
3-سەنحاریب 6خاڵ
