یانەی بایرەن میونیخی ئەڵمانی رایگەیاند بۆندی یاریزانی ناوەراستی یانەكەی نەمسایی دیڤد ئالابا نوێكردەوە ئەمەش لەكاتێكدایە كە یانەی بەرشلۆنە ئارەزووەكی بەتینی هەبوو بۆ بەستنی گرێبەست لەگەڵ ئالابای تەمەن 21 ساڵ. ئالابا لە ساڵی 2008 پەیوەندی بەیانەی بایرەن میونیخی پاڵەوانی ئەوروپا كرد و لەئێستاشدا تا 2018 بۆندەكەی لەگەڵ ئەم یانەیە نوێكردەوە. لەمبارەیەوە ماڵپەری سپۆرتس مۆل بڵاویكردەوە ئالابا بەخۆشحاڵیەوە بۆندەكەی لەگەڵ یانەی بایرەن میونشن نوێكردەوە .
كارل هاینز رۆمەنیگە سەرۆكی یانەی هەرێمی بەڤاریا ستایشی ئاستی یاریزان ئالابای كرد و دووپاتیكردەوە ئەم یاریزانە ئێستا یەكێكە لە باشترین یاریزانانی هێلی بەرگری لە خولەكانی ئەوروپا.