پێرلۆ بۆ ماوەی دوو مانگ دوور دەكەوێتەوە
پێرلۆ بۆ ماوەی 15 خولەك یاریكرد و یاریگای بەجێهێشت و نەیتوانی یارییەكە تەواو بكات، پێكانی لەم جۆرە بە بۆچوونی پسپۆران بەلانی كەم دوو مانگ پشووی پێویستە بۆ ئەوەی یاریزانەكە بگەڕێتەوە یاریگاكان، یۆڤانتس بە دووركەوتنەوەی پێرلۆ هێلی ناوەراستی تووشی كێشەیەكی گەورە دەبێت بە تایبەتی كە ئێستا لەپلەی یەكەمی خولی ئیتالیا دێت و پێویستی بەیەك خاڵە لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەرامبەر یانەی گەلاتەسەرای توركی بۆ ئەوەی بگاتە قۆناغی دووەم .
