زەینەدین زیدان گاریس بیل باشترین یاریزانە

زەینەدین زیدان گاریس بیل باشترین یاریزانە
بەپێی نوێترین لێدوانی ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی شاهانە زەینەدین زیدان لە ئێستادا یاریزان گاریس بیل دەتوانێت ببێتە باشترین یاریزان و بەسەر تواناكانی زیدانیش لەرابردوودا سەربكەوێت، زێدان بە رۆژنامەی دەیلی میل ڤانی راگەیاندوە گاریس بیل زۆر بەخێرایی دەركەوتوو و رۆژ لەدوای رۆژ ئاستی لەهەڵكشانی بەردەوام دایە، ئەم لێدوانەی زێدان دوابەدوای ئەو ئاستە بەرزەی ناوبراو دێت لەیاریی یانەكەی بەرامبەر ڤەلەد وەلید كەتوانی هاتریك تۆمار بكات و بەئەنجامی 4-0 یاریەكە لەبەرژەوەندی یانەی شاهانە بەكۆتا بهێنێت. هەر لەدریژەی قسەكانیدا زینەدین زیدان وتی هیچ گومان و دڵە راوكێیەكم نیە لەبەرامبەر ئاستی گاریس بیل و دڵنیام و بڕوای تەواوم هەیە كە دەبێتە باشترین یاریزانی یانەی ریال مەدرید و لەمنیش چاكتر لەو یانەیە دەدرەوشێتەوە، چونكە خێراییەكی بێ وێنەی هەیە و كارامەیی تەواوی لە لێدانی راستەوخۆی جێگری هەیە.
Top