بەمەبەستی لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی ڕەوشی وەرزش لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی قەزاكان لە سنوری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەولێر، لە هۆڵی چالاكیی و وەرزشی و دیدەوانی پەروەردەی گشتی هەولێر بەكر كەریم بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر لەگەڵ سەرجەم بەرپرسانی چالاكی و وەرزشی پەروەردەی قەزاكان كۆبووە بە بەمەبەستی خزمەتكردنی زیاتری ڕەوشی وەرزش لە نێو قوتابخانەكاندا لە سنوری هەر یازدە پەروەردەكە، سەرەتا بەڕێوەبەری گشتی تیشكی خستە سەر رۆڵی وەرزش لە قوتابخانەكان و گرنگیی وانەی وەرزشی لە نێو پۆلەكانداو گوتیشی دەبێ هەموو پەروەردەی قەزاكان گرنگیی زیاتر بە وەرزش بدەن لە ناوچەكانی خۆیان و ئێمەش هەموو هەوڵێك دەخەینە گەڕ بۆ سەرخستنی ئاست و توانای قوتابی وەرزشكار لە نێو قوتابخانەكاندا،هەروەها هەموو پێداویستییەك بۆ قوتابیانی وەرزشكار فەراهەم بكەین، هەموو پەروەردەكان هاوكاریی یەكتری بكەن بۆ پێدانی یاریزانان بە هەڵبژاردەی هەولێر دەمانەوێ ئاستی وەرزشی لە سنوری پەروەردەی گشتیی هەولێر بە هەر یازدە پەروەردەوە لە پێش هەموو ناوچەكانی دیكە بێت، هەر كێشەوگرفتێك هاتە پێشتان ئێمە دەرگامان لەسەر پشتە بۆخزمەت كردنی وەرزش، دواتریش بەرپرسی چالاكیی وەرزشی و دیدەوانیی پەروەردەی قەزاكان یەكە یەكە كێشەو گرفتەكانی خۆیان لە نەبوونی گۆڕەپانی وەرزشی و چەندین كێشەی تر خستەڕوو، ئەویش لەلایەن خۆیەوە وەڵامی سەرجەم داواكارییەكانی ئامادەبووانی دایەوە، لەكۆتایشدا بەڕێوەبەری گشتی موژدەی بە وەرزشكارانی قوتابیان داو گوتی لە ئێستادا هەموو كارەكانی دروست كردنی هۆڵی وەرزشی بۆ چاڵاكی و وەرزشی دێدەوانی هەولێر كۆتایی هاتووە تەنیا ماوە بدرێتەوە كۆمپانیای جێ بەجێكار و بەدیزاینێكی نوێ و سەردەمیانە بنیات دەنرێ.لە كۆتایشدا چەندین كەل و پەلی پێویستی وەرزشی بەسەر پەروەردەی قەزاكان دابەشكرا.